تاقیكردنەوەكانی شەشەمی ئامادەیی لە كەركوك و شارەكانی عێراق دەستیپێكرد

بە بەشداریی نزیكەی نیو ملیۆن خوێندكار، تاقیكردنەوەی كۆتایی ساڵی خوێندنی شەشەمی ئامادەیی لە كەركوك و شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەستیپێكرد.

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی پەروەردەی عێراق 483 هەزار و 239 خوێندكار بەشداریی تاقیكردنەوەكان دەكەن.

وەزارەتەكە ڕاشیگەیاند، ئامادەكاریی پێویست بۆ تاقیكردنەوەكان كراوە و ژووری ئۆپراسیۆن، كە وەزارەت و لایەنە ئەمنییەكان لەخۆدەگرێت، پێكهێنراوە بۆ سەركەوتنی پڕۆسەی تاقیكردنەوەكە.

دواكەوتنی تاقیكردنەوەكان لە عێراق بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا و ڕێوشوێنە خۆپارێزییەكانەوە بوو.

هەفتەی ڕابردوو تاقیكردنەوەكانی شەشی ئامادەیی (قۆناغی 12) لە هەرێمی كوردستان كۆتایی هات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی : پێشوازی لە دەستپێشخەريیەكان دەكەین كە لەبارەی دۆخی عێراقەوە خراونەتەڕوو

مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی دۆخی عێراقەوە ڕایدەگەیەنێت، بەنیگەرانییەكی قوڵەوە لەم ڕۆژانە چاودێریی ئەم بارودۆخەمان دەكرد كە…
Total
0
Share