ڕوسیا: تیرۆریستان بە قومارخانە پارە كۆدەكەنەوە

ئەنجومەنی ئاسایشی ڕوسیا دەڵێت، “تیرۆریستان لەڕێگەی قومارخانە و فرۆشگەی ئەلیكترۆنی و بۆرسەی سەر ئینتەرنێتەوە پارە كۆدەكەنەوە.”

یوری كوكۆڤ، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕوسیا ڕایگەیاند، “تیرۆریستان و لایەنگرانیان، یانەی قوماری ئەلیكترۆنی ڕێكدەخەن، بە جۆرێك ئاسان نییە گومانیان لێبكرێت كە پەیوەندییان لەگەڵ چەكدارەكانیاندا هەیە.”
كوكۆڤ، ئەو قسانەی لە دیدارێكدا لەگەڵ ڕۆژنامەی “ڕوسیسكایا گازیتا”دا كردووە، باسی لەوە كردووە كە تیرۆریستان لە ئینتەرنێتدا فرۆشگە دەكەنەوە و پەرتوك و تۆماری دەنگ و ڕەنگ و شمەكی تری پەڕگیرانە دەفرۆشن.
بە وتەی ئەو كاربەدەستەی ڕوسیا، “تیرۆریستان پارەیەكی زۆر كۆدەكەنەوە لەڕێگەی قومارخانە و وەبەرهێنان لە خانوبەرە و كاری بازرگانی لەڕێگەی كۆمپانیای ساختەوە، هەروەها لە زیادكردن و بۆرسە ئەلیكترۆنییەكاندا فرتوفێڵ دەكەن و بەوەش سامان كۆدەكەنەوە.”
بابەتی پێشتر

فڕۆكەكەی كازمی بەرەو لەندەن بەڕێ كەوت

بابەتی دواتر

داوا لە سەرۆكی هەرێم دەكرێت دوو بڕیاری لەسێدارەدان هەڵبوەشێنێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share