بابان ئەحمەد، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە، بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، لیژنەکانیان بەردەوام چاودێریی بازاڕ دەکەن و ڕێگریی دەکەن لە بەرزبوونەوەی نرخی شتومەک و کەلوپەل.
ئاماژەی بەوەشدا، بڕیارەکەی حکومەتی عێراق کتوپڕە، ئەو نرخانەی ئێستا هەن هی پێش بڕیارەکەن.
وتیشی، ڕۆژانە نرخی شتومەکەکانمان لە چاودێریی بازرگانییەوە بۆ دێت و ئێمەش بەپێی ئەو نرخانە بەدواداچوون دەکەین، هەر کەس و لایەنێک نرخ بەرزبکاتەوە، لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.
حکومەتی عێراق بە بڕیارێک نرخی ڕەسمیی فرۆشتنی دۆلاری بە هاووڵاتییان کرد بە 152 هەزار دینار، بڕیارەکە بووە هۆی بەرزبوونەوەی لەناکاوی نرخی دۆلار لە بازاڕی ئازاددا.