ترس لە سەرهەڵدانی گۆڕاوی دیكەی كۆرۆنا و ئەگەری گەڕانەوە بۆ سەرەتا

زانایانی پزیشکی هۆشداری دەدەن لە دەرکەوتنی گۆڕاوەکانی کۆرۆنا، بەتایبەت دەرکەوتنی جۆرێک، كە ڤاکسینەکانی ئێستا کاریگەرییان لەسەری نەبێت، ئەمەش دۆخی تەندروستیی جیهان یەک ساڵ دەگەڕێنێتە دواوە، هاوشێوەی سەرەتای سەرهەڵدانی COVID-19.

ڕۆژنامەی گاردیان-ی بەریتانی لەزاری کۆمەڵەی ڕاوێژکاریی زانستییەوە، کە دەستەیەکی ڕاوێژکاریی حکومەتی بەریتانیایە بڵاویکردەوە، “دەرکەوتنی گۆڕاوێکی کۆرۆنا کە ڤاکسینەکان کاریگەرییان لەسەر نەبێت ئەگەرێکی واقعی و چاوەڕوانکراوە”.

لەگەڵ ئەوەشدا دەرکەوتنی گۆڕاوی دەلتا و بڵاوبوونەوەی لەزۆرێک لە وڵاتانی جیهاندا یەکێکی دیکەیە لە ئەگەرەکانی گۆڕانی گەورە لە ڤایرۆسەکەدا، بەتایبەت کە ئێستا ئەوانەی لە سییەکانی تەمەنیاندان، بەهۆی گۆڕاوی دەلتاوە ژمارەیەکی زۆریان لە نەخۆشخانەکاندان، بەراورد بە کۆرۆنا بنەڕەتییەكە.

لەگەڵ دەرکەوتنی گۆڕاوەکانی کۆرۆنا بە بەردەوامی، مەترسییەکانی زانایان لە ئەگەری سەرهەڵدانی گۆڕاوێک، كە ڤاکسینەکان تێپەڕێنێت زیاتر دەبێت و سوورن لەسەر مەترسیی ئەگەرێکی لەوجۆرە.

گراهام میدلی ئەندامی کۆمەڵەی ڕاوێژکاریی زانستی ڕایگەیاندووە، “ڕوونە کە زانایان و شارەزایان دەبێت ئەو بابەتە بەجددی وەربگرن، چونکە سەرهەڵدانی گۆڕاوێک کە ڤاکسین کاریگەریی لەسەری نەبێت، ساڵێک دەمانگەڕێنێتەوە دواوە”.

دەرکەوتنی گۆڕاوێکی کۆرۆنای لەوجۆرە و بەو مەترسییانەوە، ئەگەری هەیە بتوانرێت لەماوەیەکی خێراتردا ڤاکسینی بۆ بەرهەمبهێنرێت، بەڵام جیهان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵێک بەر لە ئێستا، کە COVID-19 سەریهەڵدا.

کۆمەڵە بەریتانییەکە دەڵێن، “هیوادارین گۆڕانی ڤایرۆسەکە بەمجۆرە بەردەوامبێت و گۆڕانکاری کەمی تێدا ڕووبدات، نەک گۆڕانکاریی ئەوەندە گەورە کە بتوانێت ڤاکسینەکانی ئێستا تێپەڕێنێت”.

دکتۆر مارک ناگۆلین لە کۆلێژی ئیمپریاڵ ڕایگەیاند، ڕێگریکردن لە سەرهەڵدانی ئەو گۆڕاوانەی کۆرۆنا کە نیگەرانییان دروستکردووە و دەکرێت ئەو بەرگرییەی لە ڤاکسینەوە دروستدەبێت تێیپەڕێنێن، بابەتێکی جێگە بایەخە و دەبێت زۆر گرنگیی پێبدرێت، سەرهەڵدانی ئەو گۆڕاوە شەپۆلەکانی داهاتووی توشبوون زۆر زیاتر دەکات لەو شەپۆلانەی تائێستا جیهان بەخۆیەوە بینیوە.

بابەتی پێشتر

هێزە ئەمنییەكان 23 هەوڵیان پوچەڵكردوەتەوە<br> عێراق پلانێك بۆ پاراستنی تاوەرەكانی كارەبا دادەنێت

بابەتی دواتر

خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ بە کاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share