تاڵیبان شاری جەلال ئابادی كۆنترۆڵكرد

“لەئێستادا هیچ ڕوبەڕوبوونەوەیەك لە جەلال ئاباد-دا نییە”

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسانی بزوتنەوەی تاڵیبانەوە كۆنترۆڵكردنی شاری جەلال ئابادی لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان ڕاگەیاند.

بەپێی ئاژانسەكە دەستبەسەراگرتنی شارەكە بەبێ شەڕ بەیانی ئەمڕۆ بووە و بەهۆیەوە ئەو ڕێگایەی ئەفغانستان بە پاكستانەوە دەبەستێتەوە كەوتووەتە دەست چەكدارانی بزوتنەوەی تاڵیبان.

بەرپرسێكی ئەفغانی نیشتەجێی جەلال ئاباد ڕایگەیاند، “لەئێستادا هیچ ڕوبەڕوبوونەوەیەك لە جەلال ئاباد-دا نییە، بەهۆی ئەوەی حاكمی ناوچەكە ڕادەستی تاڵیبان بووە” و وتی، “ڕێگەدان بە تێپەڕبوونی تاڵیبان تاكە ڕێگابووە بۆ ڕزگاركردنی گیانی كەسانی مەدەنی”.

بەپێی سەرچاوەیەكی ئەمنیش لە شارەكە تاڵیبان ڕەزامەندی داوە لەسەر ڕێگەدان بە ڕێڕەوێكی پارێزراو بۆ بەرپرسانی حكومەت و هێزە ئەمنییەكان لەكاتی جێهێشتنی جەلال ئاباد.

دەستبەسەراگرتنی جەلال ئاباد لەلایەن چەكدارانی تاڵیبانەوە مانای گەمارۆدانی كابول-ی پایتەخت دەگەیەنێت.

پاش ئەوەی دوێنێ شاری مەزار شەریف لە باكووری ئەفغانستان كەوتە دەست چەكدارانی تاڵیبان، بەپێی هەندێك لە ڕاپۆرتەكان بزوتنەوەكە 90%ی خاكی وڵاتەكەی كەوتووەتە دەست.

 

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید بە سێ خاڵەوە لە میندیزۆرۆزا گەڕایەوە

بابەتی دواتر

تەقینەوەی تەنکەرێکی سوتەمەنی لە لوبنان دەیان قوربانیی لێکەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێران: ترەمپ دەكوژین

ئێران بەردەوامە لە هەڕەشەكانی و دەڵێت، “تۆڵەی سلێمانی دەكەینەوە و ترەمپ و وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی ئەمریكا و…
Total
0
Share