پۆلیسی سلێمانی: پلانی ئەمنی ڕۆژانی جەژن بەسەرکەوتوویی جێبەجێکرا

پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردەوە، پلانی ئەمنی ڕۆژانی جەژن بەسەرکەوتوویی جێبەجێکرا و ھیچ ڕووداوێکی نەخوازراو تۆمارنەکرا.

لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، “پاڵپشت بەو پلانە ئەمنییەی بۆ ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان داڕێژرابوو، ھیچ ڕووداوێکی نەخوازراو لەڕۆژانی جەژندا لەشاری سلێمانی تۆمارنەکراو پلانەکە بەسەرکەوتویی جێبەجێکرا”.

باسی لەوەشكردووە، سەرباری ھاتنی ژمارەیەکی زۆری گەشتیار بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی كە 30 ھەزار گەشتیاربوون لە ڕۆژانی جەژندا، بەڵام ئەو پلانە ئەمنییەی بۆ ڕۆژانی جەژن داڕێژرابوو، بەسەرکەوتوویی جێبەجێکراو بەھاوکاری ھێزەئەمنییەکانی دیکە، ھیچ ڕووداوێکی نەخوازراویش لە سلێمانی تۆمارنەکرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی جێگایەكی داخست.. “دەبەیەك ئاوی كەرەوزی بە 120 هەزار دینار فرۆشتووە”

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، سەنتەرێكی چارەسەری سروشتییان داخستووە بەهۆی ئەوەی “دەبەیەك ئاوی كەرەوزی بە 120 هەزار فرۆشتووە”. لە ڕاگەیەندراوێكدا…
Total
0
Share