واشنتن: بەڕێگای دیپلۆماسی ڕووبەڕووی مامەڵە خراپەکانی ئێران دەبینەوە

لیندا تۆماس گرینفیڵد نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ئەمریکا لەڕێگەی ئەنجومەنی ئاسایشەوە هەوڵدەدات ڕووبەڕووی مەترسییەکانی ئێران ببێتەوە.

لیندا گرینفیڵد ڕایگەیاند، بەڕێگای دیپلۆماسی ڕووبەڕووی مامەڵە خراپەکانی ئێران دەبنەوە تاوەکو کاتێک ئەو هەوڵانە شکستدەهێنن.

جەختیشیکردەوە، واشنتن هیوادارە گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکانی لەگەڵ ئێران لە ڤیەننا ئەنجامی ئەرێنیی هەبێت، بەڵام “ئێمە بۆ ئێرانمان ڕوونکردووەتەوە تاهەتایە بەردەوام نابین لە گفتوگۆ و سنوورێک هەیە بۆ هەوڵە دیپلۆماسییەکان”.

نوێنەری واشنتن لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتیشی، “ئێمە هانی ئێران دەدەین بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی، بەڵام “سەرۆک بایدن بەڕوونی بەئێرانی وتووە کە ڕێگەنادەن تاران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، هەروەها ڕووبەڕوو مەترسییەکانی ئێران دەبینەوە لەناوچەکە”.

جەختیشیکردەوە، “پاڵپشتییەکانی ئێران بۆ ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان و هێرشەکانی بۆسەر هاوپەیمانەکانمان کارێکی قبوڵنەکراوە، بەڵام بەردەوام دەبین لەڕووبەڕووبوونەوەی ئەو کردەوانەی ئێران بەشێوەی دیپلۆماسی بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە، تا کاتێک دەگەینە ئەو باوەڕەی پێویست ناکەن لەسەر ئەو ڕێگەیە بەردەوامبین”.

هەر ئەمڕۆ ژان ئێڤ لۆدیان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند، لەسەر ئێران پێویستە بگەڕێتەوە بۆ دانوستانەکانی ڤیەننا و تەواوی بکات بەئامانجی گەرانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی، هەروەها “باوەڕمان وایە ئەمریکا ئامادەیە بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان”.

بابەتی پێشتر

گازیپور.. چیایەک لە زبڵ

بابەتی دواتر

ئەردۆغان لەپێناو بوونەوە بەسەرۆک دەست بۆ گۆڕینی یاسای هەڵبژاردن دەبات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share