ناساندنی کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان لەلایەن ئەمریکاوە جارێکی دیکە دێتە پێشەوە

میدیا ئەمریکییەکان ئاشکرای دەکەن کە ئیدارەی بایدن جارێکی دیکە کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان لەلایەن عوسمانییەکانەوە دێنێتە پێشەوە و ئەگەری هەیە جۆبایدن بە فەرمی کۆمەڵکوژییەکە بناسێنێت.

لەسەر ئەو پرسە ئایان بێرمەر، مامۆستای زانکۆ لە زانستی سیاسی ڕایگەیاندووە، “جۆبایدن لە کاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا بەڵێنی ئەوەیدابوو کە لە کاتی بوون بە سەرۆکیدا کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان بە فەرمی دەناسێنێت، لەگەڵ ئەوەش ئەم پرسە ڕەنگە لە کامالا هریسی جێگرییەوە دەجوڵێندرێت، چونکە پێشووتریش کۆنگرێس بە هەوڵی ئەو کۆمەڵکوژییەکەی ناساندووە”.

دوو ساڵ پێش ئێستا بە زۆرینەی دەنگ کۆنگرێسی ئەمریکا کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان و کوشتنی نزیکەی یەک ملیۆن و نیو ئەرمەنی لەلایەن ئیمپراتۆریەتی عوسمانییەوە بە فەرمی ناساند.

پیشتریش چەند ئەندامێکی کۆنگرێس لە دیموکرات و کۆمارییەکان داوایان کردبوو بایدن بە فەرمی ئەو کۆمەڵکوژییە بناسێنێت و ڕاشیبگەیەنێت.

کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان Հայոց ցեղասպանությո لە ساڵەکانی نێوان 1915 بۆ 1917ڕویداوە، ئەوکات ئیمپراتۆریەتی عوسمانی بە بیانوی جیاواز و بە بیانوی هاوکاری ئەرمەنەکان بۆ بەشێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا و ڕوسەکان نزیکەی یەک ملیۆن و نیوی لێکوشتن و ئێستاش بەشیك لە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژییەکە بە دیکۆمێنت ماوە.

بابەتی پێشتر

ڕیزبەندی ئەو (30) یاریزانەی بواری تۆپی پێ کە زۆرترین موچە وەردەگرن

بابەتی دواتر

"ئاسایی ژیان دەگوزەرێنم و لەناو یاریگا بەدوای مێسی دەگەڕێم"

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تونس.. تەرمی 20 کۆچبەر دۆزرانەوە

حکومەتی تونس ئاشكرایكرد، ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو تەرمی 20 کۆچبەری ئەفریقییان لە كەناراوەكاندا دۆزیوەتەوە كە بەهۆی ژێرئاوكەوتنی بەلەمەكەیانەوە خنكاون.…
Total
0
Share