فەلەکناسێک دەڵێت، رۆژی 21ی کانوونی یەکەم کورتترین رۆژی ساڵە.
لیودمیلا کوشمان، فەلەکناس، رایگەیاند، رۆژی 21ی کانوونی یەکەمی 2025، کورتترین رۆژی ساڵ دەبێت لە نیوەگۆی باکووری زەوی.
وتیشی، ئەو رۆژە لەڕووی زانستییەوە بە دەستپێکی وەرزی زستان ناسراوە، کاتێک خۆر دەگاتە نزمترین خاڵی خۆی لە ئاسمانی زستاندا لە 23.5 پلەی باشووری هێڵی ئیستواییە و وا دەکات رۆژەکەی لە مۆسکۆ زۆر کورت بێت، تەنها 6 کاتژمێر و 59 خولەک و 51 چرکە دەخایەنێت.
ئەو فەلەکناسە دەڵێت، لە سەرەتای مانگی کانوونی یەکەمەوە رۆژ وردە وردە کورتدەبێتەوە، کە حەوت کاتژمێر و 27 خولەکە، بەڵام لە 21ی مانگەوە زیاتر کورت دەبێتەوە.