ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ی ئاب، سێیەم كاروانی ڤاكسینی دژەكۆرۆنای چینی گەیشتە عێراق.
باڵیۆزخانەی چین لە بەغداد ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بەشی سێیەم لە یارمەتییەكانی چین بۆ عێراق بە ڤاكسین گەیشتە فڕۆكەخانەی بەغداد و “ئەوەش بەڵگەی بەجێهێنانی پەیمانەكانی چی جینبینگ سەرۆكی چین-ـە، بەوەی ڤاكسینە چینییەكە لە سوودی هەموو جیهاندا دەبێت”.
لە ڕاگەیەندراوی باڵیۆزخانەی چین دا هاتووە، “ئەم هاوكارییە بەرجەستەكردنی هاوڕێیەتیی مێژوویی قووڵی نێوان چین و عێراق-ـە و بەدڵنیاییەوە ڤاكسینەكان دەبنە قەڵغانێك بۆ گەل و حكومەتی عێراق لە ڕوبەڕوبوونەوەی كۆرۆنادا”.
پێشتر حكومەتی چین بە دوو جار ڤاكسینی دژەكۆرۆنای بەبێ بەرامبەر و وەك هاوكاری ڕەوانەی عێراق كردووە.