دوو مانگە ڕەشنووسی دەستوور لای سەرۆكایەتیی پەرلەمانە و ڕەوانەی لیژنەكان نەكراوە

ئەندامێكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، تاوەكو ئێستا ڕەشنووسی دەستوور لای دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانە و ڕەوانەی لیژنەكان نەكراوە.

نزیكەی دوو مانگە لایەنەكان دیدگا و بۆچوونی خۆیان پێشكەشی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان كردووە لەبارەی دەستوورەوە، بەڵام تائێستا هەنگاوەكانی نووسینەوەی دەستیپێنەكردووە.

جەلال محەمەد، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “تائێستا ڕەشنووسی دەستوور لای سەرۆكایەتیی پەرلەمانە و ڕەوانەی لیژنەكان نەكراوە”.

وتیشی، “تەواوی لایەنە سیاسییەكان دیدی خۆیان لەبارەی دەستوورەوە ڕەوانەی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كردووە، ئێمەش وەكو لیژنەی یاسایی چاوەڕوانی ڕەوانەكردنی ڕەشنووسەكەین”.

دەربارەی هۆكاری نەناردنیشی ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی باسی لەوەكرد، “دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان هۆكارەكەی ڕوونەكردووەتەوە و پێموایە پەیوەندیی بە ڕێككەوتنەوە هەیە لەگەڵ لایەنەكان”.

ڕوونیشیكردەوە، “لە ئێستادا پەرلەمان لەپشووی خۆیدایە، چاوەڕوان دەكەین دوای كۆتاییهاتنی پشووەكە دەربكەوێت كەی ڕەشنووسەكە بۆ لیژنەكان دەنێرێت”.

پێشتر زۆربەی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان، بەتایبەت پێكهینەرەكانی حكومەت، پرۆژەی خۆیان لەبارەی دەستوورەوە پێشكەشی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كردبوو، بەڵام هەریەكە لە كۆمەڵ و یەكگرتوو پێشكەشیان نەكردبوو.

بابەتی پێشتر

سكاڵا له‌سه‌ر موختاره‌كه‌ی باداوەی هه‌ولێر تۆماركرا

بابەتی دواتر

ئەرجەنتین لە كاندیدێكی وەزاریی حكومەتەكەی ڕەئیسی نیگەرانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share