بەهۆی بەركەوتنی بە مین هاوڵاتییەك لە گوندێكی قەزای دەربەندیخان گیانیلەدەستدا.
پەیامنێرمان پێیڕاگەیاندین، ئەمڕۆ چوارشەممە لە گوندی مۆرتکە لە قەزای دەربەندیخان، مینێکی دژە کەسی بە گەنجێکدا تەقییەوە و بەهۆیەوە گەنجەکە گیانیلەدەستدا.
وتیشی، گەنجەکە ناوی (ئەرشەد مەجید)-ە و دانیشتووی گوندی مۆرتکەیە.