ئەڵمانیا لێدوانێكی لۆكاشینكۆ لەبارەی وەرگرتنی كۆچبەران ڕەتدەكاتەوە

كۆچبەرانی سنووری پۆڵەندا فۆتۆ: ڕۆیتەرز

حكومەتی ئەڵمانیا ڕاستی ئەو وتانەی سەرۆكی بیلاڕوسیای ڕەتكردەوە، كاتێك لەبەردەم كۆچبەراندا وتی، ئەنجێلا مێركڵ ڕەزامەندی لەسەر پێشوازیكردنیان نیشانداوە، بەرلین ڕەتیكردەوە و بە “ناڕاست” ناویبرد.

حكومەتی ئەڵمانیا ئەو وتانەی ئەلیكساندەر لۆكاشینكۆ، سەرۆكی بیلاڕوسیای ڕەتكردەوە كە وتبووی ئەنجێلا مێركل، ڕاوێژكاری ماوەتەواوبووی ئەڵمانیا ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر وەرگرتنی دوو هەزار كۆچبەر

شتیڤن زایبرت، وتەبێژ بەناوی حكومەتی ئەڵمانیا وتی، دەمەوێت بەناوی ڕاوێژكاری ئەڵمانیا و حكومەتەوە بڵێم كە ئەو قسانە ڕاست نین.

وتەكانی لۆكاشینكۆ ڕۆژی هەینی لەمیانەی سەردانكردنیدا بوو بۆ كۆمەڵگای كاتیی تایبەت بە كۆچبەران لە برۆسجی كە دەكەوێتە سنووری وڵاتەكەی لەگەڵ پۆڵەندا و تیایدا سەرەڕای ئەوەی داوایكرد ئەڵمانیا كۆچبەران وەربگرێت وتی، “مێركل ڕەزامەندی لەسەر ئەوە داوە”.

ئەو دۆخە لەكاتێكدایە بەهۆی دژوارییەكانی گەیشتن بە ئەوروپا دوێنی نزیكەی 600 كۆچبەری دیكەی كوردی و عێراقی لە بیلاڕوسیاوە گەڕێندرانەوە هەرێم و عێراق.

یەكێتیی ئەوروپا ڕژێمەكەی ئەلیكساندەر لۆكاشینكۆ، كە لە ساڵی 1994ەوە لە دەسەڵاتدایە، تۆمەتباردەكات بە پەلكێشكردنی هەزاران كۆچبەر بۆ وڵاتەكەی لە هاوینی ڕابردووەوە، بەر لە گواستنەوەیان بەرەو سنوورەكانی ڕۆژهەڵاتی یەكێتییەكە، بەمەبەستی تۆڵەكردنەوە لە سزاكانی ڕۆژئاوا، بەهۆیەوە شەپۆلێكی كۆچبەران ڕووی لە سنوورەكانی پۆڵەندا كرد.

لەكاتێكدا مینسك بەڵێنی بە ئاسانی پەڕینەوەی بەرەو ئەوروپا پێدابوون، كۆچبەران خۆیان لەبەردەم دۆخی دژوار و ڕێگرییەكانی سەر سنوور بینییەوە، بەهۆیەوە بەپێی میدیاكانی پۆڵەندا لە هاوینەوە لانیكەم 11 كەس لە ناوچە سنوورییەكاندا گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

ناونرا ئۆمیكرۆن<br> تەندروستیی جیهانی گۆڕاوە نوێكەی خستە ڕیزبەندیی ئەو ڤایرۆسانەی ‏‏مایەی نیگەرانین

بابەتی دواتر

نەوت زیاتر 11%ی نرخەکەی لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share