کەشناسیی کشتوکاڵی: لە 24 کاتژمێری رابردوودا لە سلێمانی 39.4 میلیمەتر باران باریوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی کشتوکاڵیی سلێمانی رێژەی باران بارینی ناوچەکانی سلێمانی و دەوروبەری لە 24 کاتژمێری رابردوو بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، لە سەنتەری سلێمانی 39.4 میلیمەتر باران باریوە.

راگەیەندراوەکەی کەشناسیی کشتوکاڵی ئاماژە بەوەدەکات، لە سەنتەری سلێمانی کۆی گشتیی بارانبارین لەمساڵدا 585.3 میلیمەتر باران باریوە و زیاترە بەراورد بە رێژەی بارانبارینی ساڵی رابردوو کە 545.3 میلیمەتر بووە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، لەناوچەکانی بەرزنجە و پێنجوێن و قەرەداخ و چوارتا زیاتر لە هەزار میلیمەتر باران لە ئەمساڵدا باریوە، بە جۆرێک لە بەرزنجە 1280.6 و لە پێنجوێن 1175.6 میلیمەتر و لە قەرەداخ 1037.5 و لە چوارتا 1112 میلیمەتر باران باریوە.

کەمترین رێژەی بارانبارین لە ئەمساڵدا لە خانەقین بووە کە 226.3 میلیمەتر باران باریوە بەڵام هێشتا رێژەکەی بەراورد بە ساڵی رابردوو زیاترە کە 200.2 میلیمەتر بووە.

 

 

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێك كاتی ناردنی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكان لە بەغدادەوە ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

ئەو خواردنانەی یارمەتی خەوێکی باشتر دەدەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share