دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ئەومەرجانەی بڵاوکردەوە، کە گەشتیار پێویستی دەبێت ئەگەر بیەوێت بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆی سەردانی ئێران بکات.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران ئاماژەی بەوەكردووە، “بە مەبەستی دانانی ڕێکار و میکانیزمێکی گونجاو تا گەشتیارانی هەرێمی کوردستان بە ئاسانی بتوانن بە ئۆتۆمبێلەکانی تایبەتی خۆیان هاتوچۆی ئێران بکەن، لە دوای چەندین کۆبوونەوە و گفتوگوکردن لەگەڵ بەرپرسانی پایانە و گومرگی تەمەرچینی ئێران و هەروەها لەگەڵ کۆمپانیاکانی دڵنیایی (بیمە) ئێران، چەند مەرجێک دانرا”.
ڕوونیشیكردووەتەوە، هەموو هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەتوانن لە ئەمڕۆوە بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان سەردانی ئێران بکەن و ڕێکارەکان بەمشێوەی خوارەوە ڕێکخراون:
1- پێویست ناكات هیچ گه‌شتیارێك سه‌ردانی كۆمپانیای (شه‌و و ڕۆژ ) بكات.
2- پێویسته ده‌فته‌ری ڕێگه‌پێدانی گومرگی (دفتر رخصه تجوال السیارات كمرك)یان پێبێت.
3- پێویسته مۆڵه‌تی شۆفێری نێوده‌وڵه‌تیان هه‌بێت.
4- پێویسته ساڵیانه‌ی ئۆتۆمبێل به ناوی خودی گه‌شتیاره‌كه بێت.
5- هه‌ر گه‌شتیارێك بیه‌وێت كه‌متر له 10 ڕۆژ به ئۆتۆمبێلی خۆی له ئێران بمێنێت پێویست به وه‌رگرتنی تابلۆی ئێرانی (پلاك) ناكات.
6- ئه‌گه‌ر هه‌ر گه‌شتیارێك بیه‌وێت زیاتر له 10 ڕۆژ به ئۆتۆمبێلی خۆی له ئێران بمێنێت پێویسته تابلۆی ئێرانی (پلاك ) وه‌ربگیرێت.
7- چوونی گه‌شتیاران به ئۆتۆمبێلی تایبه‌تی خۆیان بۆ ئێران به ته‌نیا به ڕۆژ ده‌بێت و به شه‌و نابێت.
8- له كاتی گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌ی 24 كاتژمێرییه.
9- ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی كه زیادتر له 10 ڕۆژ به ئۆتۆمبێلی خۆیان له ئێران ده‌مێننه‌وه به ته‌نیا ڕۆژی هه‌ینی له به پشو و له به‌ر بابه‌تی وه‌رگرتنی پلاك ناتوانن سه‌ردانی ئێران بكه‌ن.
10- ڕسوماتی دڵنیایی (بیمه) و ده‌سته‌به‌ری (چمان) گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه له ناو گومرگی ئێران‌دا كه‌متر له 105 (سه‌د و پێنج) دۆلاری ئه‌مریكییه.
11- گه‌شتیارانی خۆشه‌ویستی هه‌رێمی كوردستان بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیادتر ده‌توانن په‌یوه‌ندی به ( به‌شی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران ) بكه‌ن.
ژماره ته‌له‌فۆنه‌كان:
– 07504459178
– 07504643929
– 07504736672
– 07507943539