مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی 45 ساڵەی دامەزراندنی حزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستانەوە پەیامێكی ئاڕاستەی ئەوحزبەكرد.
مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە پەیامەكەیدا ئاماژەی بەوەكردووە، “حزبی سۆسیالیست رۆڵی بەرچاوی هەبووە لەخەبات بۆ بەدیهێنانی ئازادی و ئامانجەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و لەم پێناوەشدا قوربانی زۆری داوە، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش پەرۆشی پەرەپێدانی پەیوەندی لەمێژینەیەتی لەگەڵ حزبەکەتان و هەموو لایەنە سیاسیەکانی كوردستاندا”.
دەقی پەیامەكە:-
بەرێز/ مەكتەبی سیاسی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان
بەبۆنەی یادی (45) ساڵەی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستانەوە بەناوی هەڤاڵانی مەكتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەركردایەتییەوە، پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی سکرتێر و مەکتەبی سیاسی و ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەكەین.
حزبی سۆسیالیست رۆڵی بەرچاوی هەبووە لەخەبات بۆ بەدیهێنانی ئازادی و ئامانجەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و لەم پێناوەشدا قوربانی زۆری داوە، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش پەرۆشی پەرەپێدانی پەیوەندی لەمێژینەیەتی لەگەڵ حزبەکەتان و هەموو لایەنە سیاسیەکانی كوردستاندا، لەپێناو یەکریزی ناو ماڵی کورد و باشتركردنی گوزەرانی هاوڵاتیان و یەکخستنی هەوڵەکان بۆ گرتنەبەری چاکسازییەکی ریشەیی و راستەقینە لەھەموو سێکتەرەکاندا.
دووبارە پیرۆزبێت یادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان.
مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
٨/٨/٢٠٢١