بەفربارین چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانی گرتەوە

لە ئێوارەی ئەمڕۆوە بەفربارین چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە.

بەپێی زانیارییەكان، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە بەفر چیاكانی قەزای چۆمان و گوندی ئۆرەی قەزای ئامێدی گرتووەتەوە.

هەر ئەمڕۆ، بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە ئاسمانی هەرێم دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو دواتر كاریگەریی شەپۆلی بارانبارین چالاكدەبێتەوە و لە سەرجەم ناوچە جیاجیاكان ماوەی دابارین لە نێوان كاتەكانی دوای نیوەڕۆ تاوەكو درەنگانی شەو دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان بەفر دەبارێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی گەرمیان: نەخۆشیی هەوکردنی پەردەی مێشک لە منداڵاندا نەبووەتە پەتا

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی گەرمیان بڵاویکردەوە، تائێستا نەخۆشیی هەوکردنی پەردەی مێشک لە سنوورەکە لە حاڵەتدایە و نەبووەتە پەتا. بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی…
Total
0
Share