عەلی حەمەساڵح: لە هەولێر زەوی ملیار دۆلاری بەسەر دوو كۆمپانیادا دابەشكرا

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایدەكات، لە گرانبەھاترین شوێنی ھەولێر، دوو پارچە زەوی بە ڕووبەری 680 دۆنم زەوی لە زۆنی زێڕ مابووەوە، دەكرا بكرایە بە پرۆژە و داهاتەكەی یەك ملیار دۆلار بووایە، بەڵام دراوە بە دوو كۆمپانیای دەستڕۆیشتوو.

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووك نوسینێكی بڵاوكردووەتەوە، ئاشكرایكردووە، “لەماوی ڕابردوودا زۆر ھەوڵمدا ئەم زەوییە بفرۆشرێت، ئەگەر 40٪‏ بکرایە بە سەوزایی و بە دیزاینێکی شایستە بفرۆشرایە و بکرایە بە پڕۆژە، زیاتر لە یەک ملیار دۆلار داھاتی دەبوو بۆ خەزێنەی گشتی”.

بەڵام دەڵێت، “دواجار لەنێوان دوو کۆمپانیای دەستڕۆیشتوودا دابەشکرا، لە ڕێگای کۆمپانیای لالاڤەوە دەکرێتە گرانبەھاترین پرۆژەی ھەولێر”، بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، دوو كۆمپانیاكە پارەیەكی زۆر قازانج دەكەن.

دەقی نوسینەكەی عەلی حەمەساڵح:

بەدواداچوون

لە گرانبەھاترین شوێنی ھەولێر، بەرامبەر فڕۆکەخانەی ھەولێر، نێوان شەقامی 100 مەتری ق 120 مەتری..

دوو پارچە زەوی بەڕووبەری 680 دۆنم زەوی لە زۆنی زێڕ مابووەوە، ململانێ بوو کامیان بیبەن!!

لەماوی ڕابردوودا زۆر ھەوڵمدا ئەم زەویە بفرۆشرێت، ئەگەر 40٪‏ بکرایە بە سەوزایی و بە دیزاینێکی شایستە بفرۆشرایە و بکرایە بە پرۆژە، زیاتر لە یەک ملیار دۆلار داھاتی دەبوو بۆ خەزێنەی گشتی (زیاتر لە دوو ھێندەی ئەو پارەیەی ئەم کابینەیە بۆ پرۆژە خەرجی کردووە).

بەڵام دواجار لە نێوان دوو کۆمپانیای دەستڕۆشتوودا دابەشکرا، لەڕێگای کۆمپانیای لالاڤەوە دەکرێتە گرانبەھاترین پرۆژەی ھەولێر و ئێستا شۆفڵ و حەفارە کاری تێدادەکات و ئاڵای کۆمپانیاکەیان لەسەر پرۆژەکە ھەڵکراوە..

کۆمپانیایەکیان نزیکەی 400 دۆنم و ئەوی دیکەش 280 دۆنمی برد!!

بەشێک لەو پرۆژەیەی کە سەدان ملیۆن دۆلاریان بۆ کۆدەکاتەوە..

65 باڵەخانەی 20 نھۆمی، نرخی یەک مەتر شوقە 1500 دۆلارە، واتە: شوقەیەک ئەگەر 200 مەتر بێت 30 دەفتەر!

750 ڤێلای ھەزار مەتری، نرخی مەترێک 2500 دۆلارە، واتە: ڤێلایەک (دوو ملیۆن و 500 ھەزار دۆلار) 250 دەفتەر دۆلار!

ھەندێک ڤێلای زیاتر لە دوو ھەزار مەترە و نرخی مەترێک 3000 دۆلار، واتە: ڤێلایەک (6 ملیۆن دۆلار) 600 دەفتەر!

لە ئاوی ئیفرازەوە ئاو ڕادەکێشرێت بۆ ڕووبارێکی دەستکرد بۆ ناو پرۆژە! لەکاتێکدا ھەولێر بێئاوە!

-قازانجی ئەو دوو کۆمپانیایە لەم زەویە بەبێ ئەوەی ھیچ کارێک بکەن زیاتر لە دوو ھێندەی تێچوونی شەقامی 120 مەترییە!

-قازانجی ئەم دوو کۆمپانیایە پارەی دروستکردنی ھەزار و 200 قوتابخانەیە!

بەمە دەوترێت چی؟ چاکسازی!!

بابەتی پێشتر

یۆنان.. ئاگر لە پایتەخت نزیكدەبێتەوە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ئاڵتونی تۆکیۆ خرایە گەردنی تۆپی پێی بەرازیل

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سه‌دان هه‌لی كار دابین ده‌كات.. شێخ نەهرۆ کەسنەزانی پڕۆژەیەکى بۆ گەنجان ڕاگه‌یاند

سه‌رۆكی ته‌ریقه‌تی قادری كه‌سنه‌زانی له‌ جیهان، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی هه‌لی كار بۆ گه‌نجان ڕاگه‌یاند، به‌پێی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ش هه‌ر گه‌نجێك…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەوڵەكانمان لەپێناو پاراستنی سەقامگیری، پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و بەدیهێنانی ژینگەیەكی تەندروستترە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەراوێزی بەشداریكردن لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، لەگەڵ جۆن كێری، نێردەی…
Total
0
Share