ئەو بڕە پارەیەی تەرخانکرابوو بۆ ئاودانی سەوزاییەکانی سلێمانی ڕەوانەکرا

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی گەیشتنی ئەو چوار ملیار دینارەی ڕاگەیاند کە پێشتر لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان-‌‌ـەوە بۆ ئاودانی بەشێک لە پارک و سەوزاییەکانی سلێمانی تەرخانکرابوو.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا‌ زەردەشت ڕەفیق وتەبێژی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی وتی، هەرچەندە ناردنی پارەکە دواکەوتووە چونکە بەشێک لە دار و چیمەنەکان وشکبوون بەهۆی گەرمای زۆری مانگی تەمموزەوە، چونکە ئاودانی ئەو سەوزاییانە دەبوو لە مانگی حوزەیراندا بووایە.

بڕی ئەو پارەیەی بۆ ئەو مەبەستە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان-ـەوە تەرخانکرابوو چوار ملیار و 527 ملیۆن دینارە و لە مانگی حوزەیراندا بڕیاری لێدراوە.

پارەکە بۆ ئاودانی پارکی هەواری شار و بلوارەکانی بازنەی مەلیک مەحمود و ڕێگای تاسڵوجە – سلێمانی  تەرخانکراوە.

بەپێی وتەی زەردەشت رەفیق، پرۆسەی تەندەرین بۆ ئاودانی ئەو شوێنانە ئەنجامدراوە و دراوە بە سێ کۆمپانیا، تەنها پارکی هەواری شار دووبارە تەندەرینی بۆ دەکرێتەوە لەبەرئەوەی تائێستا یەک کۆمپانیا داواکاری پێشکەشکردووە.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی هەرێم توشبوونی كەسی ڤاكسینكراو بە ئاسایی دەزانێت.. حاڵەتێکی جیهانییە

بابەتی دواتر

پێوەری زیرەک کێشە دەخاتە نێوان کارەبای سلێمانی و گوندێکەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ شەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار بەراورد بە داخستنی بازاڕ لە ڕۆژی…
زیاتر ببینە

ئەمشەو درێژترین شەوی ساڵ نییە

سەرۆکی کۆمەڵەی فەلەکناسانی کوردستان رایگەیاند، بەپێی گۆڕانکارییە گەردوونییەکان سبەی شەو درێژترین شەو دەبێت لە نیوەگۆی باکووری زەوی. ئەژی…
Total
0
Share