لە هەندێک ناوچەی هەرێم زیاتر لە 10 ملم باران باریوە

ماوەی دوو ڕۆژە لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی كوردستان بەشێوەی پچڕپچڕ باران دەبارێت و بەپێی کۆتا ئاماری کەشناسیی هەرێم، لە هەندێک ناوچە زیاتر لە (10 ملم) باران باریوە.

بەپێی ئەو ئامارەی کە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، لە قەڵادزێ و دەوروبەری زیاتر لە (10 ملم) باران باریوە، لەدوای ئەو ناوچەیە، هەڵشۆ بە پلەی دووەم دێت و لەو ناوچەیەدا 2,8 ملم باران باریوە.

کەشناسیی هەرێم پێشبینی دەکات لە ماوەکانی داهاتوودا لە هەندێک ناوچەی هەرێم بەتایبەت ناوچە شاخاوییەکان باران بارین بەردەوامبێت.

ڕێژەی بارانبارینی شار و ناوچەکانی دیکەی هەرێمی كوردستان بەمشێوەیە بووە:-

1- هه‌ولێر     دڵۆپ دڵۆپ

2- خه‌بات     0.2 ملم

3- سيده‌كان     0.4 ملم

4- سلێماني     0.2 ملم

5- چه‌مچه‌ماڵ     0.4 ملم

6- قه‌ڵادزێ     10.8 ملم

7- هه‌ڵشۆ     2.8 ملم

8- دهۆك     دڵۆپ دڵۆپ

9- زاخۆ     دڵۆپ دڵۆپ

10- كانی ماسی     0.2 ملم

11- باتوفه‌     1.0 ملم

12- مه‌يدان     0.2 ملم

بابەتی پێشتر

دوایین پەیامی گواردیۆلا هاوکێشەی مێسی و کەین دەگەیەنێتە ئەنجام

بابەتی دواتر

تەندروستیی هەرێم توشبوونی كەسی ڤاكسینكراو بە ئاسایی دەزانێت.. حاڵەتێکی جیهانییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوونکردنەوەیەک لە زانکۆی سلێمانییەوە

زانکۆی سلێمانی لەسەر خۆپیشاندانی خوێندکاران و داواکارییەکانیان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هیچ خوێندکارێک سزانەدراوە لەبەرامبەر داواکردنی مافە ڕەواکانی.…
Total
0
Share