داوای بەکارهێنانی بەپەلەی ڤاکسینە ئێرانییەکە دەکرێت

یەکێک لە ئەندامانی لیژنەی زانستی و لێکۆڵینەوە لە ڤاکسین لە ئێران داوای بەکارهێنانی بەپەلەی ڤاکسینی “کوو ئێران بەرەکەت” دەکات و پێی وایە ڤاکسینەکە ئامادەیە بۆ کوتان.

مینو مەحرەز، ئەندامی لیژنەی زانستی و لێکۆڵینەوە لە ڤاکسین لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “ڤاکسینە ئێرانییەکە زیاتر لەوەی چاوەڕێی کراوە، بەرگریی لەشی بەرزکردووەتەوە و چاودێری ئەو کەسانەش کراوە کە، بەکاریانهێناوە و دۆخی تەندروستییان جێگیرە”.

بە وتەی ئەو خانمە بەرپرسەی ئێران، “تاقیکردنەوەی کۆتایی ڤاکسینەکە لە ژێر چاودێری کەسانی پسپۆڕ و زانستزانی بە ئەزمووندا ئەنجامدراوە و ئێستا ڤاکسینەکە ستانداردە و دەکرێت متمانەی پێبکرێت”.

لە ماوەی ڕابردوودا بڕیار بوو قۆناغی کۆتایی ڤاکسینی “کوو ئێران بەرەکەت” لەسەر 20 هەزار کەس تاقیکرێتەوە، بەڵام لەو ڕێژەیە کەمتر بەشداری تاقیکردنەوەیان کرد.

حەسەن جەلیلی، یەکێک لە ئەندامانی دروستکردنی ڤاکسینەکەیە و دەڵێت، “دەکرێت لە ماوەیەکی نیزکدا دەکرێت 18 هەزار کەس لە قۆناغی یەکەم سود لە ڤاکسینەکە وەربگرن”.

لەگەڵ ئەوەی لیژنەی ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران و دروستکەرانی ڤاکسینەکە متمانە دەدەن بە “کوو ئێران بەرەکەت” بەڵام بەشێکی زۆری ئێرانییەکان متمانەیان بە ڤاکسینەکە نییە و پێیان وایە تەنها جۆرێکە لە خۆنیشاندان.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی سلێمانی 144 ئۆتۆمبیلی دەستبەسەردا گیراو بە سکرابی دەفرۆشێت

بابەتی دواتر

گواردیۆلا.. هەندێجار فەلسەفەی زیادە زیانت لێدەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share