بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجە لە باشووری دورگەی کریتی یۆنان ژێرئاو کەوت و لایەنی کەم سێ کەس گیانیان لەدەستدا.
پۆلیسی کەناراوەکانی یۆنان بڵاویکردەوە، بەلەمێکی کۆچبەران کە گوماندەکرێت زیاتر لە 60 سەرنشینی هەڵگرتبێت لە دورگەی کریتی بەهۆی هەڵکردنی بایەکی بەهێزەوە ژێرئاوکەوت.
ئاماژەی بەوەشکرد، توانراوە 56 سەرنشین رزگاربکرێن و تەرمی سێ سەرنشینیش دۆزراوەتەوە.
بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری کۆچبەران، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا هەزار و 700 کەس لە رێگەکانی کۆچی نایاسایی لە دەریای ناوەڕاست و رۆژئاوای ئەفریقا گیانیان لەدەستداوە.