كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی چاڤی پێش یارییەكەی ڤیاریاڵ

چاڤی هێرناندێز ڕاهێنەری بەرشلۆنە جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی وەرزی داهاتوو كۆمەڵێك یاریزانی نوێ دەكڕن و بەنیازیشن دەستبەرداری چوار بۆ پێنج یاریزان ببن.

ئاشكراشیكرد، لیڤاندۆڤسكی یەكێكە لەو یاریزانانەی دەمانەوێت گرێبەستی لەگەڵ ئیمزابكەین.

باسیشی لەوە كرد كە ڤیاریاڵ قورسترین یانە بووە ئەم وەرزە یارییان بەرامبەر كردووە.

پوختەی قسەكانی چاڤی

– دەمانەوێت ئاستێكی بەرز بەرامبەر ڤیاریاڵ پێشكەش بكەین، دەمانەوێت وەرزەكە بە هەستێكی بەرزەوە كۆتایی پێبهێنین، لەوانەیە ئەوان بەهێزترین تیپ بوبن كە لەم وەرزەدا ڕووبەڕوویان بوبێتینەوە.

– پێموایە ئەكرا وەرزەكە خراپتر بوایە ، بەڵام خۆمان پیشخست و ئاستی خۆمان بەرزكردەوە، بە یاریزانەكانم وت كە پێویستە ڕكابەری بكەین، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەوەی پێویست بوو نەمانكرد.

– قسەم لەگەڵ سەرۆك كردووە و پێیڕاگەیاندوم كە دەتوانین تیپەكە بەهێز بكەینەوە، هەموو شتێك پشت بە توانای دارایی یانەكە دەبەستێت.

– قسەم لەگەڵ چوار بۆ پێنج یاریزان كردووە بۆ یەكلایی كردنەوەی داهاتوویان

– پێویستە پێكەوە كار بكەین بۆ ئەوەی تیپەكە بەهێز بكەینەوە و ڕیزەكانمان ڕێك بخەینەوە.

– لیڤاندیڤسكی یەكێكە لە بژاردەكان بۆ بەهێزبونی تیپەكەمان

– خوازیارین دێمبلی لەگەڵمان بەردەوام بێت، لە زۆر یاریی ئەم وەرزە ئاستێكی بەرزی پێشكەش كردووە، بەڵام ئەگەر ڕێشنەكەوێت لەگەڵ ئیدارەی بەرشلۆنە، لەوانەیە دوا یاریی بێت.

– بە فرانكی دی یۆنگم وتوە كە ئەتوانێت سەردەمێكی گرنگ بەڕێبكات، ئەو یاریزانەكە دەتوانێت ڕێتمی تیپەكە بگرێتە دەست، بەڵام سەیری باری دارایی یانەكە دەكەین و دواتر بڕیار دەدەین.

– ئێمە پێویستمان بە یاریزانە كە بتوانێت لە پێكهاتەی سەرەكی بەرشلۆنە یاریی بكات.

– ماركۆس ئەلۆنسۆ یەكێكی ترە لەو یاریزانانەی كە لە ژێر چاودێریدایە.

بابەتی پێشتر

دەتوانرێت توركیا لە هاوپەیمانیی ناتۆ بكرێتە دەرەوە؟

بابەتی دواتر

هەپەگە كوژرانی 13 سەرباز لە باكووری كوردستان ڕادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئایا کلۆپ دووردەخرێتەوە؟

لیڤەروپڵ بەنیازی دوورخستنەوەى کلۆپ نییە و هەموو ئامادەکارییەک کراوە بۆ ئەوەى پێکهاتەکەى بۆ بەهێز بکرێتەوە. ئیدارەى یانەى لیڤەرپوڵ…
Total
0
Share