لیڤەرپوڵ سەڵاح نوێدەکاتەوە و شەش یاریزان دەفرۆشێت

سەرۆکایەتی یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی لەداهاتوویەکی نزیکدا بۆندی محەمەد سەڵاحی میسڕی نوێدەکاتەوە، لە بەرامبەردا دەرگای ماڵئاواییکردن لە شەش یاریزان دەکاتەوە.

ماڵپەڕی لیڤەرپوڵ ئیکۆ ئاشکرایکردووە، سەرەڕای ئەوەی سەڵاح تاوەکو هاوینی 2023 لەگەڵ یانەی لیڤەرپوڵ بۆندی واژووکردووە، بەڵام بەڕێوەبەرانی یانەکە بەرامبەر خواستی یانە گەورەکانی دیکە بیر لە توندوتۆڵکردنی پێگەی یاریزانەکە دەکەنەوە، بۆ ئەو مەبەستە بڕیاریانداوە بۆندی یاریزانە میسڕییەکە بۆ ماوەیەکی دوورودرێژتر نوێبکەنەوە.

لە بۆندە نوێیەکەدا موچەی باشتر بۆ فیرعەونە بچوکەکە تەرخاندەکرێت، دەیکاتە گرانبەهاترین یاریزانی لیڤەرپوڵ، هەروەها نرخی شکاندنی بۆندەکەشی بۆ زیاتر لە 200 ملیۆن پاوەند بەرزدەکرێتەوە، ئەو نەرخەش لە جیهانی نوێی تۆپی پێدا بەهیچ یەکێک لە یانە سەرمایەدارەکان دابین ناکرێت.

لەلایەکی دیکەوە بەڕێوەبەرانی ڕێدز دەرگای ڕۆیشتن بەڕووی یاریزانان، دیڤۆک ئۆریگی، شێردان شاکیری، لۆریس کاریۆس، ناسانال فیلیپس، بین دەیڤیز، شای ئۆجۆدا دەکەنەوە تاوەکو ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکەن.

سەڵاح لە هاوینی 2017وە پەیوەندی بە لیڤەرپوڵەوە کردووە، 203 یاری ئەنجامداوە و 125 گۆڵێ لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکان تۆمارکردووە و 47 گۆڵی ڕەخساندووە.

بابەتی پێشتر

بەیل بەڵێنی بە ئەنچلۆتی و خێزانەکەی داوە

بابەتی دواتر

ئامۆژگاری ئالڤێس بۆ ئیمێرسۆن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share