جاڵجاڵۆکەکانی گەڕان چۆن کاردەکەن بۆ دۆزینەوەی زانیارییەکان لەناو ملیۆنان پێگەدا؟

لە ئێستادا، ئاماژەکانی گەڕان لەناو تۆڕەکانی ئینتەرنێتدا کارئاسانیی زۆری بۆ بەکارهێنەرانی کردووە، ئەو ئاماژانە کاردەکەن بۆ دۆزینەوەی زانیاری لەبارەی هەر بابەتێکی گرنگ، کە بەکارهێنەر گەڕانی بۆ دەکات، ئەوەی پرسیارە لای زۆرینەمان، ئەم گەڕانانە چۆن دەکرێن؟

پرسیارەکە لەلایەن بەکارهێنەرەوە دەکرێت، بۆ نمونە لەڕێگەی گوگڵەوە، بەکارهێنەر تەنها وشەیەکی دیاریكراو سەبارەت بە بابەتی ویستراو دەخاتە پێگەکەوە و گەڕانی بۆ دەکات، لەماوەیەکی یەکجار کەمدا سەدان هەزار پەڕە و پێگەی لەبارەی ئەو زانیارییەوە دەخرێتە بەردەم.

دیارترین دەربڕین کە بۆ ئەنجامدەری ئەو گەڕانانە بەکاردەهێنرێت “جاڵجاڵۆکەکانی گەڕان”ە.

جاڵجاڵۆکەکانی گەڕان چین و چۆن کاردەکەن؟

جاڵجاڵۆکەکانی گەڕان “Web Crawlers”، ئەم زاراوەیە بەتەواوی بەمانای “خشۆکەکانی وێب” یان “خشۆکەکانی ئینتەرنێت” دێت، بەڵام لە بەکارهێناندا بە “جاڵجاڵۆکەکانی گەڕان” ناودەبرێن.

کاری گەڕانی جاڵجاڵۆکەکان ئەوکاتە دەستپێدەکات کە بەکارهێنەر تەنها وشەیەک دەداتە وێبەکە و گەڕان دادەگرێت، ئەم جاڵجاڵۆکانە هیچ نین جگە لە کۆمەڵێک بەرنامەی جێگیرکراو، کۆی کردارەکە لەڕێگەی ڕۆبۆتەوە ئەنجامدەدرێت، هەڵدەستن بە دۆزینەوەی زانیارییەکان لەناو ملیۆنان زانیاریدا، کە پێشتر پارێزراون لەناو تۆڕی ئینتەرنێتدا.

دوای تەواوبوونی کردارەکە، جاڵجاڵۆکەکانی وێب هەڵدەستن بە گەنجینەکردن و پاراستنی ئەو پەڕانەی بۆ بەکارهێنەریان خستووەتەڕوو لەو گەڕانەیدا، بەمەش دۆزینەوەی دووەم ئاسانتر دەبێت.

ئەو بەرنامانە بە ئامرازی پەیوەندی و گەیاندنی نێوان کەسی بەکارهێنەر و زانیارییە پارێزراوەکان ناودەبرێن.

ڕۆبۆتەکان هەڵدەستن بەپاراستنی کۆدی زانیارییەکان لە بەناوبانگترین و باوەڕپێکراوترین پێگەکانی ئینتەرنێت، دواتر لەڕێگەی ئەو کۆد “کلیل”انەوە زانیارییەکان دەدۆزنەوە.

بابەتی پێشتر

ئەفغانستان.. پایتەختی هەرێمێك كۆنترۆڵكرایەوە و 131 چەكداری تاڵیبان كوژران

بابەتی دواتر

بافڵ تاڵەبانی: پەیوەندییەكانمان لەگەڵ دۆستەكانمان بونیاددەنێینەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
4
Share