100 هەزار دینارەکەی خانەنشینان خەرجدەکرێت؟

ڕیزی خانەنشینان لەبەردەم بانكی قەڵات لە هەولێر فۆتۆ: دەرباز ستار

وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان لەبارەی 100 هەزار دینارەکەی خانەنشینان زانیاریی نوێ ئاشکرادەکات.

سادق عوسمان، وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک بۆ خەرجکردنی دەرماڵەی 100 هەزار دیناریی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان نییە، بەڵام بێهیوا نین و لە هەوڵەکانمان بەردەوامین.

وتیشی، دەبوو لە یەکی کانوونی دووەمی 2025 دابەشبکرایە، بەڵام ئەوە ساڵێک تێپەڕیوە ئەو دەرماڵەیە دابەش نەکراوە و قەرەبووی ئەو  ساڵە زەحمەتە، بەڵام هیوادارین لە داهاتوو دابەشبکرێت.

باسی لەوەشکرد، دۆخی خانەنشینان زۆر خراپە لەکاتێکدا ئەوان ناتوانن کار بکەن کە هەندێکیان نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە یان کرێنشینن.

دەرماڵەی 100 هەزار دیناریی ئەو خانەنشینانە دەگرێتەوە کە مووچەی خانەنشینییان لە ملیۆنێک دینار کەمترە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سروە محەمەد: پێنجشەممە وردبینی لە لیستی مووچە تەواودەبێت و سەرەتای هەفتەی داهاتوو پارە دەنێردرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “پێنجشەممە وردبینی لە لیستی مووچە تەواودەبێت و سەرەتای هەفتەی داهاتوو پارە دەنێردرێت”. سروە…
Total
0
Share