بافڵ تاڵەبانی بۆ ڕێواز فایەق: ئەو بەربەستانەی بۆ مەرامی تایبەت دروستکرابوون نەھێڵران

بافڵ تاڵەبانی و ڕێواز فایەق

هاوسەرۆكی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، ئێمە لە یەکێتی نوێ بەگرنگییەوە لە کاری پەرلەمان دەڕوانین و دەشڵێت، ئەو بەربەستانەی بۆ مەرامی تایبەت لەبەردەم كارەكانی پەرلەمان دروستکرابوون نەھێڵران.

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی پێشوازیکرد لە ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان.

لە دیدارەكەدا بافڵ تاڵەبانی ڕوونیکردەوە، ئێمە لە یەکێتی نوێ بەگرنگییەوە لە کاری پەرلەمان دەڕوانین و وەک باڵاترین دەسەڵاتی تەشریعی چاودێری، پشتیوان و ھەماھەنگ دەبین تاوەکو سەربەخۆیانە کارەکانی بکات و ئەو بەربەستانەشی بۆ مەرامی تایبەت لەبەردەم کارەکانتان دروستکرابوون نەھێڵران، وەك ئەوەی لە ڕاگەیەنراوی نوسینگەكەیدا هاتووە.

بافڵ تاڵەبانی وتیشی، “دڵنیام لە داهاتوودا بە توانا و لێھاتوویی تیمی یەکێتی لە پەرلەمان و حکومەت خزمەتی زیاتر دەکەن و بەکارکردن لەسەر ئەو یاسا و پرۆژانەی کاریگەری لەسەر باشترکردنی ئەزموونی ھەرێم ھەیە دەتوانن نموونەیەکی باشتری حکومڕانی پێشکەش بکەن”.

ھاوسەرۆکی یەكێتی ھەموو پشتیوانی و ھاوکارییەکیشی بۆ سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند، ئیتر ڕێگرییەکان نەمان و ھەموو کاروبارێکی حیزبی و نوێنەرەکانمان لە دەسەڵاتەکاندا دەبێت بەڕێگای ڕاستەقینەی یەکێتی نوێدا بڕوات، کە ئەویش ڕێگای خزمەتکردن و سیاسەتکردنی تەندروستە بۆ بەرژەوەندی کۆمەڵگا.

بابەتی پێشتر

سەرۆكی تونس: 460 كەس وڵاتیان تاڵانكرد و پێویستە پارەكان بگەڕێندرێنەوە

بابەتی دواتر

كازمی: بایكۆتكردنی هەڵبژاردن خزمەت بەكەس ناكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share