ڕوونكردنەوە لەبارەی كۆچبەرە كوردە بێسەروشوێنەكانەوە دەدرێت

“ڕزگارکردنی ئەو پەنابەرانە دەگەڕێتەوە بۆ ڕێکەوتی 19ی تەمموز”

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەو 14 كۆچبەرەی بەمدواییە ڕزگاركردنیان ڕاگەیەنرا، پەیوەندی بەو یەختەوە نییە كە لە 21ی ئەم مانگە ژێرئاو كەوت و ژمارەیەك كۆچبەری كورد تیایدا بێسەروشوێن بوون.

هیوا خدر، ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا ڕایگەیاند، ئەو 14 كۆچبەرەی ڕزگارکراون هیچ پەیوەندی نیە بەو یەختەوە نییە كە لە 21ی تەمموز ژێرئاو کەوت کە زۆربەی كۆچبەرەكانی کورد بوون.

ڕونیشیدەكاتەوە، “ڕزگارکردنی ئەو پەنابەرانە دەگەڕێتەوە بۆ ڕێکەوتی 19ی تەمموز، واتە دوو ڕۆژ پێش ژێرئاوکەوتنی بەلەمی پەنابەرە کوردەکان، بەڵام هەواڵی ڕزگارکردنیان لەلایەن ڕاگەیاندنەکانی تورکیاوە لە 27ی ئەم مانگە بڵاوكرایەوە”.

ئەندامەكەی فیدراسیۆنی پەنابەران هۆكاری درەنگ بڵاوبوونەوەی هەواڵەكەش بۆ پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیا دەگەڕێنێتەوە.

پێنجشەممەی ڕابردوو 22ی تەمموز بەلەمێك كە ژمارەیەك كۆچبەری لە توركیاوە بەرەو ئیتاڵیا هەڵگرتبوو، كە بەشێكی بەرچاویان هاوڵاتیی كوردی هەرێمی كوردستان بوون، لە دوورگەی کریتی نوقم بوو، لەو ڕووداوەدا بەشێكی زۆری كۆچبەرانی سەرنشینی بەلەمەكە ڕزگاربوون، ژمارەیەكیشیان تائێستا بێسەروشوێنن.

پێشتر دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران ڕایگەیاند، “لە ڕووداوەکەی ڕۆژی پێنجشەممەی نزیک دورگەی کریتیدا ژمارەیەکی زۆر لە کوردانی باشووری کوردستان ڕزگاریان بووە، کە 17 لەو کەسانە لەلایەن کەسوکاریانەوە لە دەزگای لوتکە تۆمارکراون و دوای بەدواداچوونی وردی دەزگاکە، هەواڵی سەلامەتییان دراوە بە کەسوکاریان”.

باسی لەوەشكردووە، “هەر لەو ڕووداوەدا 10 كۆچبەر بێسەروشوێنن کە دووانیان خەڵکی میسر و دانەیەکیان کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و حەوت كۆچبەریشیان هاوڵاتی هەرێمی کوردستانن”.

بابەتی پێشتر

بلینكن: لەناوچەكە دەمێنینەوە و ناهێڵێن ئێران ببێتە خاوەن چەكی ئەتۆم

بابەتی دواتر

سەرۆكی تونس: 460 كەس وڵاتیان تاڵانكرد و پێویستە پارەكان بگەڕێندرێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share