نوێترین زانیاری لەبارەی ناردنی لیستی مووچەوە بۆ بەغداد

هەرچەندە بڕیاربوو رۆژی پێنجشەممە وەزارەتی دارایی هەرێم پێداچوونەوەی لیستی مووچە تەواوبکات و رەوانەی بەغداد بکات، بەڵام تا ئێستا رەوانەی نەکردووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هەرچەندە دوێنێ پێنجشەممە بڕیاربوو تا کۆتایی دەوام وەزارەتی دارایی پێداچوونەوە بە لیستی مووچە تەواوبکات و بۆ بەغدادی بنێرێت، بەڵام تا ئێستا رەوانەی نەکردووە.

دوێنێ پێنجشەممە وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردەوە، 50 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆی بۆ مانگی نیسان خستووەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شاخەوان عەبدوڵا: ئامانج لە هەمواری یاسای بودجە بۆ ئەوە بووە كە چیتر مووچە نەبێتە هەواڵ

شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بە هەمواری یاسای بودجە هیچ كێشەیەك لەبەردەم هەناردەی نەوتی هەرێم…
Total
0
Share