نرخی دۆلار بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی دۆلار بەرزترین ئاستی هەفتەی رابردووی تۆماركرد و گەیشتە 1570 دینار.

لە بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕكردنی دراوی هەرێمی كوردستان، ئێستا بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی 157 هەزار دینارە.

دوێنێ بەرزترین بەهای دۆلار لە كاتی داخستنی بازاڕدا بووە كە 100 دۆلار بە 154 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەدەكرا، بەڵام ئەمڕۆ بازاڕ لەسەر بەهای 156 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلاری ئەمریكی كرایەوە و لە ماوەی دوو كاتژمێردا گەیشتە 157 هەزار دینار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شیروان میرزا: ئەگەر گەرووی هورمزیش بکرێتەوە قورسە ئاستی هەناردەی نەوتی عێراق بگاتەوە ئاستی پێشوو

ئەندامی پێشووتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، بەهۆی گرژییەکانی ناوچەکە، زیاتر لە %90ی هەناردەی نەوتی عێراق دابەزیوە، ئەوەشی ئێستا…
Total
0
Share