ژووری ئۆپراسیۆنەكانی گەرمیان ژمارەیەك بڕیاری بەهۆی بەرزبوونەوەی ئامارەكانی توشبوون بەكۆرۆنا دەركرد.
لە ڕاگەیەندراوێكدا ژووری ئۆپراسیۆنەكانی گەرمیان ئاماژەبەوەكراوە،”بەهۆی هەڵکشانی ئامارەکانی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا و چڕبوونەوەی زیاتری مەترسیەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر هاوڵاتیان، ژووری ئۆپەراسیونی ئیدارەی گەرمیان و لە پێناو سەلامەتی هەمووان چەند بڕیارێكی دەركردووە”.
: بڕیارەكان ئەمانەن
1. بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان توشبوون بە پەتای کۆرۆنا و ڕێژەی مردن ڕووی لە زیادبوون کردووە، بۆیە ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان داوا لە هاوڵاتیان دەکات ڕێکارەکانی خۆپارێزی بگرنەبەر و خۆیان بەدور بگرن لە شوێنە قەرەباڵغەکان.
2. پێویستە سەرجەم فەرمانبەران و کارمەندان لە فەرمانگەکاندا بە بەستی ماسک و ڕەچاوکردنی دوری نێوانیان ڕێکارەکانی خۆپارێزی بگرنەبەر و هاوڵاتیانیش لەکاتی سەردانیکردن بۆ فەرمانگەکان، دەبێت ماسک ببەستن بەپێچەوانەوە مامەڵکانیان ڕایی ناکرێت.
3. داوا لە هاوڵاتیانی سنووری ئیدارەی گەرمیان دەکەین پەلە بکەن لە وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا، ئەوەش لەپێناو پاراستنی خۆیان و دەوروبەریان لە توشبوون بە کۆرۆنا.
4. رۆژی یەکشەممە (٢٠٢١/٧/٢٥) تاقیکردنەوە وزارییەکان دەستپێدەکات، پێویستە لە هۆڵەکانی خوێندن خوێندکاران و مامۆستایان ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا بگرنەبەر و بۆ ئەو مەبەستەش هەموو پێداویستیەکانی خۆپارێزی دابیندەکرێت.