فوئاد حسێن پێویستی عێراقی بە ئەمریکا دووپاتکردەوە

photo: Reuters

وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن هاوتا ئەمریکییەکەی ڕایگەیاند، “هێشتا مەترسییەکانی داعش لە عێراق نەڕەویوەتەوە و هێشتا عێراق پێویستی بە هاوکاریی سەربازیی ئەمریکا هەیە”.

فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا وتی، “پێمان باشە هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری دووقۆڵیی ئه‌منی نێوان ئه‌مریكا و عێراق به‌رده‌وام بێت، ئێمەش پابه‌ند دەبین به‌ به‌پاراستنی كارمه‌ندان و باره‌گا و ناوه‌نده‌ دیپلۆماسیه‌كان و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی”.

لای خۆیەوە ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ” ئێمە هاوبەشێکی گرنگی بەغدادیین لە شەڕی دژ بە داعش، لەگەڵ ئەوەشدا پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا تەنها بۆ شەڕی دژی داعش نییە و لەوە قوڵترە”.

لەبارەی بەردەوامی گفتوگۆکانی نێوان وڵاتەکەی و ئەمریکا فوئاد حسێن ڕاشیگەیاند، “هەردوولا گفتوگۆکانیان لە بواری سەربازی و ئەمنی و ئابوری و کەرتی وزە بەردەوامی پێدەدەن و لە کۆبوونەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئیدارەی ئەمریکا ئەوە زیاتر باسدەکرێت”.

لەبارەی پەیوەندی نێوان عێراق و ئەمریکا فوئاد حسێن گەشبین بوو، کە جگە لە هەماهەنگیان بۆ پاراستنی عێراق لە ئایندەدا پەیوەندییەکانیان پتەوتر دەکەن لەگەڵ ئەمریکا.

پرسی کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق پرسێکی چەندساڵەی نێوان هەردوولایە و شەڕی داعش و هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ عێراق ئەو پرسەی دواخست، ئەگەرچی بەردەوام دەنگی ناڕازی هەبووە بۆمانەوەی هێزەکانی ئەمریکا.

بابەتی پێشتر

زیاتر لە هەزار و 500 توشبووی دیكەی كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركرا

بابەتی دواتر

ئاژانسی پاراستن و زانیاری: هەركەس تێوەگلابێت له‌ تاوان و كاری نایاسایی دەستگیردەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائانی لە بەغدادە

لە سەروبەندی ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردن، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران گەیشتە بەغداد. بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەكان،…
Total
12
Share