ئێران دەرگا بەسەر ئەرمینیادا دابخات پێدەچێت لە بێ کەسیدا جەنگەکە بدۆڕێنێت

ماوەی مانگێکە شەڕ لەنێوان ئازەربایجان و ئەرمینیادا بەردەوامە، بەهۆی بەهێزی هێزی ئاسمانی ئازەربایجانەوە ئەرمینیا چەندین تانک و سیستمی بەرگریی موشەکی لە دەستداوە، ئەم زیانانەش ئەگەر قەرەبوو نەکرێنەوە ئەوا پێدەچێت ئەرمینیا لە بێ کەسیدا جەنگەکە بدۆڕێنێت.

سوپای ئازەربایجان بەهۆی هاوکاریی پێشوتری سوپای تورکیا لە دابینکردنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی شەڕکەر و موشەکی پێشکەوتوو دەتوانێت زەبرێکی کوشندە لە ئەرمینیا بدات، ئەرمینیاش جوگرافیاکەی هاوکاریی ناکات بۆ وەرگرتنی پێداویستیی سەربازی.

ئێران ڕۆڵی چییە؟

ئێران لە دۆخێکدایە کە وەک هەڵگرتنی هێلکەیەکە بەسەر پەتێکەوە، لەلایەکەوە دەبێت ئاگاداری هەست و سۆزی ئازەرییەکانی وڵاتەکەی بێت کە هاوسۆزن بۆ ئازەربایجان و لەلایەکی دیکەشەوە تاکە ڕێگەی گواستنەوەی چەک بۆ ئەرمینیا ڕەنگە خاڵی سنوری “نوردوز” بێت کە دەکەوێتە نێوان ئێران و ئەرمینیاوە.

ئێوارەی دوێنێ بۆ جاری سێیەم ئازەرییەکانی تەبرێز و ئەردەبیل هاتنە سەر شەقام و داوایان کرد حکومەت خاڵی سنوری نوردوز دابخات، چونکە ئەوان گومان دەکەن ئێران هاوکاری سەربازی ئەرمینا دەکات.

لە کاتێکدا ئێران لەژێر فشاری ئەمریکادایە بۆ دەستڕاگەیشتن بە چەک، ڕەنکە ئێستا دەرفەتێکی باشبێت بۆ وەرگرتنی چەکی ڕوسی بەناوی هاوکاریی سوپای ئەرمینیاوە.

ئێرانییەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چەند پارچە ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردەوە کە گومان دەخاتە سەر ئێران لە ڕێگەی خاڵی سنوری نوردوزەوە چەکی ڕوسی داوەتە ئەرمینیا.

ئەو وڵاتانە کێن کە هاوکاریی سەربازی، یان پشگیریی لایەنەکانی شەڕ دەکەن؟

ئەو وڵاتانەی کە ڕەنگە نەیشارنەوە هاوکاریی لایەنەکانی شەڕ دەکەن ڕوسیا و تورکیان، تورکیا وەک سەرۆکی وڵات وتی، ئەوان یەک نەتەوەن لەناو دوو وڵاتدا، ئەمە واتای ئەوەیە کە ئەوان وەک تورکیا مامەڵە لەگەڵ شەڕەکەدا دەکەن و هەموو هاوکارییەک دەدەنە ئازەربایجان، ئەمەشیان لە ڕابردوودا نەشاردووەتەوە.

لایەنی پشتگیری ئەرمینیا ڕوسیایە، تاکە وڵاتە دەتوانێت بە ئاشکرا پشتگیری بۆ ئەرمینیا دەرببڕێت ئەمەش مانای ئەوەیە کە هاوکاریی سەربازی وڵاتەکە دەکات ئەگەر جوگرافیا هاوکاری بکات.

ڕوسیا ئەگەر بیەوێت هاوکاریی سەربازیی ئەرمینا بکات تەنها ئێرانی بەدەستەوەیە بۆیە هەر دەبێت دیسانەوە ئێران بەو ئەرکە هەڵبسێت.

لەلایەکی دیکەشەوە هیندستان پشتگیری ئەرمینا دەکات، لەکاردانەوەی ئەو هەوڵانەی پاکستان و تورکیا کە کاتی خۆی لە کێشەی کشمیردا بەرامبەر هیندستان نواندبوویان.

پێچەوانەی ئەوەی کە پاکستان و تورکیا پەیوەندی دیبلۆماسیان لەگەڵ ئیسرائیل باشنییە کەچی تا ئیستاش ئیسرائیل پشتگیری ئازەربایجان دەکات و پێشتریش چەکی پێشکەوتووی پێفرۆشتووە.

لە ئێستادا ئەگەر ئێران وەک هاوپەیمانێکی ڕوسیا خاڵی سنوری نوردوز لە نێوان خۆی و ئەرمینیادا دانەخات ڕەنگە ئەرمینیا لە جەنگەکەدا نەدۆڕێت تا ئاگربەست ڕادەگەیەنرێت، بەڵام ئێران لەژێر فشاری ملیۆنان تورکی ئازەریی پارێزگاکانی نزیک ئەرمینیادایە.

بابەتی پێشتر

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: بەرپرسێکی کۆشکی سپی سەردانی دیمەشقی کردووە بۆ گرێبەستێک لەگەڵ ئەسەد

بابەتی دواتر

ڕوبەڕوی کێ دەبێتەوە و کەی؟ خابیب نۆرماگۆمۆدۆڤ دەگەڕێتەوە (UFC)

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share