هاتوچۆی هەولێر: هەر تاکسییەک لۆگۆ و لەزگەی تایبەتی پێوەنەبێت دەستی بەسەردادەگیرێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئاگادارکردنەوەیەکی ئاڕاستەی شۆفێرانی تاکسی لە پارێزگاکە کردووە و داوادەکات سەردانیان بکەن بۆ پێدانی لۆگۆ و لەزگەی تایبەت و دەڵێت، “هەر شۆفێرێک پابەندنەبێت دەستدەگیرێت بەسەر تاکسییەکەیدا”.

فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاندووە، “بەمەبەستی لێدانی لۆگۆ و لەزگە و دروستکردنی کارتی زانیاریی تاکسی ئاگادارتان دەکەینەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گواستنەوەی هەولێر بکەن”.

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر دەڵێت، دوایین مۆڵەت بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی پەیوەست بەو بابەتە 2021/8/1 دەبێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی هاتوچۆی هەولێر، لەدوای ئەو بەروارەوە هەر شۆفێرێکی تاکسی پابەندنەبێت دەستبەسەر تاکسییەکەیدا دەگیرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆیتەر: تورکیا پرۆژەیاسایەک سەبارەت بە گەڕانەوەی ئەندامانی پـ.ـەکـ.ـەکـ.ـە ئامادەدەکات

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، لەم مانگەدا لە پەرلەمانی تورکیا گفتوگۆ لەبارەی پرۆژە یاسایەک دەکرێت کە رێگە بە گەڕانەوەی…
Total
0
Share