ئارسیناڵ جموجوڵێکی بەهێزی دەستپێکردووە

ئیدارەی یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی جموجوڵێکی بەهێزیان لە گواستنەوەکانی هاوینی 2021دا دەستپێکردووە، لە چەندین لاوە سەرقاڵی دانوستاندنن بۆ گواستنەوەی یاریزانان.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵ، بەرێوەبەرانی گانەرز لەگەڵ یانەی چێڵسی هاتوونەتە سەرهێڵ بۆ گواستنەوەی تامی ئەبراهام، هێرشبەری تەمەن 23 ساڵ.

هەروەها هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی جەیمس مادیسۆن لە یانەی لیستەر سیتییەوە دەستپێکردووە، ئامادەییان نیشانداوە 50 ملیۆن پاوەند پێشکەشبکەن، تەنانەت ئاماژەیان بە بەکارهێنانی کارتی دەستبەرداربوون لە میتیلانس نایڵس و ڕیس نیڵسن کردووە لەپێناو بەدەستهێنانی یاریزانەکەی لیستەر.

ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیش نووسیویەتی، ئارسیناڵ نرخی نیتۆی گۆڵپارێزی یانەی بەرشلۆنەی وەرگرتووە، بەنیازن ئەو گۆڵپارێزە وەک یەدەگی بێرند لینۆ پەلکێش بکەن.

هەموو ئەم زانیارییانەش هاوکاتن لەگەڵ ئەگەرەکانی گواستنەوەی مانوێل لوکاتێلی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و یانەی ساسولۆ، سەرەڕای ئەوەی لەگەڵ یانەی یوڤانتۆس لە کێبڕکێیەکی بەهێزدان، بەڵام نزیکن لە واژووکردنی بۆندەکە.

دەیلی مەیڵ نووسیویەتی، شۆڕشی ئارسیناڵ لێرەدا ناوەستێت، تاوەکو کۆتایی وادەی گواستنەوەکان بەردەوامی دەبێت و پڕۆسەکە لەژێر سەرپەرشتی مایکڵ ئارتێتای ڕاهێنەردایە.

بابەتی پێشتر

چێڵسی لە نێوان هازارد و پاڵەوانی ئەوروپادا بژاردەیەک دەکات

بابەتی دواتر

ئاگر لە كامپی عەربەت منداڵێكی كردە قوربانی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share