لە خۆراكی ئەمساڵی حەجدا گەندەڵی كراوە

لە خۆراكی ئەمساڵی حەجدا كە بۆ حاجیان دابینكراوە، گەندەڵی كراوە، حكومەتی وڵاتەكەش بڕیاری لێپرسینەوەی داوە.

ئاژانسی هەواڵی سعودیە “واس” بڵاویكردەوە، وەزارەتی حەج و عەمرە ئاشكرایكردووە، لە چوارچێوەی بەدواداچوون و پشكنینەكانی وەزارەتەكە بۆ چۆنێتیی بەرێوەچوونی پرۆسەی حەج، سەرپێچییان لە خۆراكی پێشكەشكراو بە حاجیان ئاشكراكردووە.

وەزارەتەكە دەڵێت، ئەو خۆراكانەی پێشتر ئامادەكراون و پێشكەش بە حاجیان كراون، ئەو مەرجانەی تێدا نەبووە كە لەگەڵ كۆمپانیاكان لەسەری ڕێككەوتوون و كوالێتیی خۆراكەكە كەمتر بووە، بێ ئەوەی زانیاریی زیاتر لەبارەی شێوازی سەرپێچییەكە ئاتشكرا بكات.

بڕیاردراوە دوای تەواوبوونی لێكۆڵینەوەكان، ئەو كۆمپانیا و دامەزراوانە سزابدرێن كە سەرپێچی و گەندەڵییەكەیان كردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری راگەیاندنی لوبنان: پلانی چەکهەڵگرتن لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەندکرا

پۆڵ مۆرکۆس یاتلۆ، وەزیری راگەیاندنی لوبنان رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا ناوەڕۆکی پلانی فەرماندەیی سوپا بۆ سنووردارکردنی چەک پەسەندبکات.…
Total
0
Share