لە پرسەی پاپای ڤاتیکان ترەمپ و زلێنسکی کۆبوونەوە

لە میانەی بەشداریکردنیان لە پرسەی پاپا فراسیسکۆ پاپای ڤاتیکان لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و ڤۆلۆدمێر زلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا کۆبوونەوە.

ڤۆلۆدمێر زلێنسکی لە نووسراوێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تێلەگرام بڵاویکردەوە رایگەیاند، کۆبوونەوەیەکی باشمان ئەنجامدا، قسەمان لەسەر زۆر پرس کرد، هیوادارین بمانگەیەنێت بە ئەنجام.

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆبوونەوەکە 15 خولەکی خایاند، قسەمان لەسەر پاراستنی رۆحی گەلەکەمان، گەیشتن بە ئاگربەستی هەمیشەیی بێمەرج ئامادەکردنی رێککەوتننامەیەکی هەمیشەیی کە رێگری لە دووبارە بوونەوەی جەنگ بکات.

ئاشکراشیکرد، ئەگەر بتوانین بگەینە ئەنجام ئەم دانیشتنە دەبێتە دانیشتنێکی مێژوویی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی عومان: ئەمریکا و ئێران کراوەن بۆ چارەسەری گرفتەکانی نێوانیان

وەزارەتی دەرەوەی عومان رایگەیاند، هەردوو وەفدی ئەمریکی و ئێرانی، لە میانەی دانوستانەکانی جنێڤ، کرانەوەیان بۆ چارەسەری گرفتەکان دەربڕیوە.…
زیاتر ببینە

بلومبێرگ: ئەگەری هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێـ.ـران لە ئارادایە

ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ بڵاویکردەوە، هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێـ.ـران ئەگەرێکی کراوەیە و ئامادەکارییەکان بۆی بەردەوامن. ئاژانسەکە بڵاویکردووەتەوە، “گەورە…
Total
0
Share