لە شارۆچكەیەكی توركیا، بەهۆی ئەوەی چەند كرێكارێكی كورد بە كوردی قسەیان كردووە، لەلایەن چەند نەتەوەپەرستێكی توركیاوە لێیاندراوە، حەوت كوردیان بریندار كردووە، كە دووانیان ژنن.
ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا بلاویكردەوە، کۆمەڵێک کرێکاری کورد، کە لە شارەكانی ئامەد و مێردینەوە بۆ كاركردن چوبوونە شارۆچکەی دەرەچنە-ی سەر بە شاری ئافیۆنی تورکیا، هێرشیانكراوەتە سەر.
میزۆپۆتامیا ئاشكرایكردووە، هێرشەكە لەلایەن نەتەوەپەرستەكانی توركیاوە ئەنجامدراوە و بەهۆی ئەوەوە بووە، كە كرێكارەكان بە كوردی قسەیانكردووە، پێیان وتوون “ئێوە بە کوردی قسە دەکەن، بۆیە تیرۆریستن”.
نەتەوەپەرستەكان بە دار لە كرێكارە کوردەکانیان داوە و سەر و دەستی حەوت کەسیان شکاندووە، کە دووانیان ژنن.