حکومەتی هەرێم زیاتر لە 13 ملیار دینار بۆ تەواوکردنی بەنداوەکان تەرخان دەکات

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم ئاشکرایکرد، بڕی 13 ملیار و چل ملیۆن دینار بۆ تەواوکردنی بەنداوەکان بە شێوەی نەختینەی و قۆناغ تەرخانکراوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی کشتوکاڵ، تەرخانکردنی ئەو بڕە پارەیە هەوڵێکی حکومەتە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی وشکەساڵی و بۆ ئەم مەبەستە لە رێکەوتی 12ی تەموز، بەفەرمانی ژمارە (8439) سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەفەرمی ڕەزامەندیداوە لەسەر دابینکردن و خەرجکردنی بڕی 13.040,000,000 سێزدە ملیار و چل ملیۆن دینار بۆ تەواوکردنی پرۆژەی دروستکردنی بەنداوەکان لە هەرێمی کوردستان بەشێوەی نەختینەو قۆناغ”.

 

 

بابەتی پێشتر

نرخی بەنزین دابەزی و ئەگەری زیاتریش هەیە

بابەتی دواتر

کوژراو لە خۆپیشاندانەکانی ئێران بەرزبوویەوە و حزبەکانی ڕۆژهەڵاتیش پشتگیری خۆپیشاندانن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share