ئینریکی نێیماری کردووە بە ڕابەری پاریس

ڕۆژنامەکانی فەرەنسا سەرسامن بەو ئاستە بەرزەى نێیمار لەیەکەم یاریی دواى پێکانەکەى پێشکەشی کرد.

نێیمار نزیکەى پێنج مانگە لە یاریکردن دوورکەوتبووەوە، پاش گەڕانەوەى توانی دوو گۆڵ تۆماربکات و ئاستێکی بێ وێنەشی پێشکەش کرد.

ڕۆژنامەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە ئینریکی چەند جارێک لە ڕاهێنانەکاندا بە یاریزانە بەرازیلییەکەى وتووە وەرزی نوێ وەرزی تۆیە.

ڕۆژنامەى لیکیپ ئاشکرایکردووە نێیمار ڕابەری نوێی پاریسە و هیچ شتێک نەماوە بەناوی مباپییەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share