داعش هێرشیكردە سەر گوندێكی سنووری پارێزگای كەركوك

ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش له‌ گوندێكی سنووری پارێزگای كه‌ركوك خاڵێکی ئەمنییان کردە ئامانج و بەهۆیەوە چوار سەربازی عێراقی کوژران.

پەیامنێرمان پێیڕاگەیاندین، ژمارەیەك چه‌كداری داعش به‌ربه‌ستێكی ئه‌منییان له‌ سنووری پارێزگای كه‌ركووك كردووتە‌ ئامانج و دوای شه‌ڕ و ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی نێوانیان چوار سه‌ربازی عێراقی كوژران.

ئاماژەی بەوەشكرد، هێرشه‌كه‌ له‌ گوندی “ئیدریس غه‌رب”ی سه‌ر به‌ قەزای دوبز له‌ ڕۆژئاوای كه‌ركوك ئه‌نجامدراوه‌.

ماوه‌یەكە چالاكییەكانی چه‌كدارانی داعش له‌و ناوچانه زیادیكردووە و سوپای عێراقیش بۆ كەمكردنەوەی مەترسییەكانی داعش لە سنووری پارێزگاكانی دیالە و كەركوك و سەڵاحەدین ئۆپراسیۆنی سەربازی ئەنجامدەدات.

بابەتی پێشتر

ئامانجی سەردانەكەی كازمی بۆ واشنتۆن ئاشكرادەكرێت

بابەتی دواتر

گەرمیان.. کرێکارێک خۆڵ بەسەریدا دەکەوێت و گیان لەدەستدەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share