ئامادەبوونی زیارەتکارانی ئێرانی لە عێراق بۆ چلەی ئیمام حسێن پەیوەستە بە دۆخی کۆرۆناوە

کونسوڵی ئێران لە بەسرە سەبارەت بە بەڕێوەچوونی مەراسیمی چلەی ماتەمینی ئیمام حسێن ڕایگەیاند، ئامادەبوونی زیارەتکارانی ئێرانی لە عێراق پەیوەستە بە دۆخی کۆرۆناوە لەهەردوو وڵات.

ئاژانسی هەواڵی میهری ئێرانی لەزاری عەلی عابدی کونسوڵی ئێران لە بەسرە بڵاویکردەوە، “ئێران و عێراق ڕێککەوتوون لەسەر ئامادەیی زیارەتکارانی ئێران لە چلەی ماتەمینی ئیمام حسێن، پلانمان بۆ ئەو مەراسیمە داناوە، لەگەڵئەوەشدا بڕیاری کۆتایی دۆخی کۆرۆنا لە هەدروو وڵات دیاریدەکات کە چی دەبێت”.

هیواشی خواست ڕێکارەکانی سەر سەردانیکەرانی ئێرانی لەلایەن عێراقەوە هەڵبگیرێن تاوەکو ئێرانییەکان بتوانن لەو مەراسیمەدا بەشداریبکەن.

کونسوڵی ئێران ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا کەمببێتەوە یان بەشێکی زۆری هاوڵاتییانی ئێرانی ڤاکسین وەربگرن دەتوانن بەشداری لە مەراسینی چلەدا بکەن لە کەربەلا.

بابەتی پێشتر

ڕۆژنامەیەكی ئیسرائیلی ئاشكرایكردووە.. ئامادەكاری بۆ لێدانی ئێران دەكرێت

بابەتی دواتر

وێنە.. بەڕێوەچوونی مەراسیمی حەجی ئەمساڵ لەژێر ڕێکارە خۆپارێزییەکانی کۆرۆنا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share