گۆڕی بە کۆمەڵ یان هەڵدانەوەی گۆڕستانی شەهیدانی عەفرین؟

دوای ئەوەی حکومەتی تورکیا ڕایگەیاند، کە گۆڕێکی بە کۆمەڵیان دۆزیووەتەوە و 68ی بە کوژراوی تێدا بووە، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێت، “تورکیا گۆڕستانی شەهیدانی عەفرین هەڵدەداتەوە”.

میدیاکانی تورکیا لەسەر ڕووداوەکە، سەرەتا وا بڵاویانکردەوە، کە گۆڕە بە کۆمەڵەکە ڕوفاتی 35 کەسی تێدا بووە، بەڵام دواتر ژمارەکە بۆ 68 کوژراو گۆڕا.

دوای بڵاوکردنەوەی هەواڵەکە، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەسەر ڕووداوەکە ڕایگەیاند، “سوپای داگیرکاری تورکیا گۆڕستانی ئەو شەهیدانەی بۆ بەرگری لە عەفرین گیانیان بەختکرد، لەناو دەبات و بەناوی گۆڕی بەکۆمەڵەوە دەیدات بەگوێی جیهاندا”.

عەبدی نوسیویەتی، “داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین، ڕێگە لەو تاوانە بگرێت و ڕێگە نەدات سەرەڕای داگیرکاری ئەو تاوانە بەرامبەر خەڵکی عەفرین بکات”.

هێشتا ناسنامەی ڕوفاتەکان ئاشکرا نەبووە، بەڵام تورکیا دەڵێت کوژراوەکان ناڕازی بوون لە حوکمی یەپەگە لە عەفرین بۆیە کوژراون، بەڵام هیچ بەڵگەیەک بۆ قسەیە نییە.

لە ساڵی 2017 وە تورکیا لەگەڵ هێزە چەکدارە سورییە هاوپەیمانەکانی شاری عەفرینیان لە ڕۆژئاوای کوردستان داگیرکرد، بەشێک لەو گروپانەی بەشداری شەڕی عەفرینیان کرد، لەلایەن ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤەوە بەوە تۆمەتبارن، کە تاوانیان دژی مرۆڤ لە سوریا ئەنجامداوە.

بابەتی پێشتر

داعش لە پردێ هاوڵاتییەکی کوشت و دوو کەسی دیکەی بریندار کرد

بابەتی دواتر

سوپای تورکیا لە باکوری کوردستانیش ئۆپەراسیۆنی دەستپێکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share