سلێمانی.. 10 كەس بە كۆرۆنا مردن و تەندروستیی دۆخەكە بە مەترسیدار ناوزەد دەكات

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاماری ئەمڕۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا-ی بڵاوكردەوە و لە ڕاگەیاندراوێكدا دۆخەكە بە “مەترسیدار” ناوزەد دەكات.

بە گوێرەی ئامارەكە، ئەمڕۆ یەكشەممە 18ی تشرینی یەكەم، 21 توشبووی تری كۆرۆنا راونەتە نەخۆشخانەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاشكرایكردووە كە تەنها لە ماوەی 24 كاتژمێردا 10 هاوڵاتی بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و لە ڕاگەیاندراوەكەیدا دەڵێت، “ئەمە واتای ئەوەیە 10 خێزان، 10 بنەماڵە، 10 گەرەک، ئازاری جەرگبڕی کۆرۆنا-یان چەشت، گەر بەمشێوەیە بڕوات لە ماوەی چەند مانگی داهاتوو دا، ڕاست نابێت بڵێین هەموو گەڕەکێك، بەڵكو هەموو بنەماڵەیەک ئازاری کۆرۆنای چەشت.”

لە بەشێكی تری ڕاگەیاندراوەكەیدا كە هاوپێچی ئاماری ڕۆژانەی كۆرۆنا-ی كردووە، تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاندووە، “ئامارەکان مەترسیدارن، نەخۆشخانەکان پڕن، پابەندبوون بە ڕێنماییەکان وەک پێویست نین، هیوادارین پێش ڕودانی کارەساتی نەخوازراو، بە هەموو لایەک هەوڵ بدەین ئەم دۆخە بەرەو باشتر بەرین، کە ئەویش تەنیا بە خۆپارێزی دەبێت، وەک چۆن لە ڕابردوو کردمان.”

بابەتی پێشتر

توشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم 61 هەزاری تێپەڕاند

بابەتی دواتر

په‌روه‌رده‌ی سلێمانی داوا له‌ مامۆستایان ده‌كات بچنه‌وه‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ته‌ندروستیی عێراق لیژنه‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر گیانله‌ده‌ستدانى ئه‌و خوێندكاره‌ پێكهێنا كه‌ دواى خۆڤاكسین كردن گیانیله‌ده‌ستدا

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق لیژنه‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه‌ى ڕه‌وانه‌ى كه‌ركوك كرد، له‌سه‌ر مردنى خوێندكارێكى پۆلی 12 ئاماده‌یی كه‌ دواى دوو ڕۆژ…
Total
0
Share