سەدر لە هەڵبژاردنی پێشوەختە و پشتگیریكردنی حكومەتەكانی ئێستا و ئایندە كشایەوە

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر بەشدارینەكردنی لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند، پشتگیریكردنی خۆشی لە هەموو ئەوانە كشاندەوە كە لە حكومەتی ئێستا و ئایندەدا سەر بە ڕەوتەكەن.

كەمێك پێش ئێستا موقتەدا سەدر وتارێكی پێشكەشكرد، ڕایگەیاند، بەشداریی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق ناكات، بەڵام هیوایخواست هەڵبژاردنەكە سەركەوتوو بێت و كاندیدی باش دەربچن.

سەدر پشتگیریی خۆشی لە حكومەتەكانی ئێستا و ئایندە كشاندەوە و ڕایگەیاند، دەستی لە پشتگیریكردنی خۆی بۆ هەموو ئەوانە كشاندەوە كە “لە حكومەتەكانی ئێستا و داهاتوودا بانگەشەی ئەوە دەكەن سەر بە ڕەوتەكەن”، داوای دوورخستنەوەی گەندەڵكارانیشی كرد.

ڕێبەری ڕەوتی سەدر هۆشداریشی لە دۆخی عێراق دا، بەوەی هاوشێوەی سوریا و ئەفغانستانی لێبێت، پێشیوایە، ئەوەی لە عێراق ڕوودەدات دەستی دەرەكی لەپشتە.

بابەتی پێشتر

لە چین پیاوێك تووشی ئەنفلۆنزای باڵندە بوو

بابەتی دواتر

كودەتا یان سیناریۆ؟ پێنج ساڵ بەسەر ڕووداوەكانی 15ی تەمموزی توركیا تێدەپەڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share