نەوتی عێراق ڕوونكردنەوە لەبارەی سوتانی نەوتهەڵگرەكە دەدات

هیچ پەیوەندییەكی بە چالاكیی نەوتی حكومییەوە نییە

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی ئەو نەوتهەڵگەوە بڵاوكردەوە كە لە ئاوەكانی كەنداودا گریگرت.

كۆمپانیای گوازەرەوەی نەوتی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، ئەو ڕووداوی ئاگركەوتنەوەیەی كە لە بارهەڵگرێكی نەوت لە دەرەوەی ئاوە هەرێمایەتییەكانی عێراق ڕوویدا دەگەڕێتەوە بۆ یەكێك لە كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت.

ڕونیشیكردەوە، نەوتهەڵگرەكە هیچ پەیوەندییەكی بە چالاكیی نەوتی حكومی یان بە كۆمپانیای گواستنەوەی نەوتی حكومییەوە نییە.

لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا بڵاوكرایەوە كە له‌ ئاوه‌كانی كه‌نداو له‌ نزیك وڵاتی ئیمارات، ئاگر له‌ كه‌شتیه‌كی نه‌وتهه‌ڵگری عێراقی كه‌وتوه‌ته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ چوار هاوڵاتیی عێراقی و كه‌سێكی هندی گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

پێنج ملیار دینار بۆ جوتیارانی هەرێم خەرجدەكرێت

بابەتی دواتر

كۆتاییان پێهات.. بەناوی خزمەت بە کۆمەڵگا دروستکران، بەڵام پەنجەی براکانیان دەشکاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەڵاحەدین.. پێنج تیرۆریست كوژران

كوژرانی پێنج “تیرۆریست”ی لە بۆردومانێكی ئاسمانیدا لە پارێزگای سەڵاحەدین راگەیەندرا. لەو بارەیەوە، شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق لە راگەیەندراوێكدا…
Total
0
Share