قائیمقامیەتی سلێمانی فڕنێکی کولێرەی داخست

قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان فڕنی کولێرەی شیمال لە سەرچنار داخرا، پێداویستییەکانی لە توالێتدا کۆگا کردووە.

لە راگەیەندراوی قائیمقامیەتی سلێمانیدا ئاماژە بەوەکراوە، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت لە چالاکییەکانی رۆژانی جەژندا بۆ چاودێری کردنی بازاڕ و دوکان و شوێنە گشتییەکان سەردانی فڕنی کولێرەی شیمالیان کرد و بەهۆی پابەندنەبوونی بە مەرج و رێنماییە تەندروستییەکانەوە دایانخست.

لیژنەکانی قائیمقامیەت رایانگەیاندووە، فڕنی کولێرەی شیمال پێداویستییەکانی لە توالێت و شوێنی نەشیاودا کۆگاکردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە کە بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی خاوەنی ئەو فڕنە رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەیەكی پەرلەمان دەچێتە پۆڵەندا و لە گرفتی كۆچبەران دەكۆڵنەوە

لیژنەی پەیوەندییەكان و ڕەوەندی كوردستانیی پەرلەمانی كوردستان سەردانی وڵاتی پۆڵەندا دەكات، سەرۆكایەتیی پەرلەمان ئامادەیە پێداویستییەكانیان بۆ دابینبكات. لە…
زیاتر ببینە

پارێزگاری هەولێر داوا لە خاوەن خانووە زیادەڕۆكان دەكات زوو مامەڵەی ‏خاوەندارێتیكردن بكەن

لیژنەی باڵای پارێزگای هەولێر داوا لەو هاوڵاتییانەی پارێزگاكە دەکات کە خانووەکانیان ‏لەسەر زەویی زیادەڕۆیە، لەماوەیەکی کەمدا داوای خاوەندارێتیکردنی…
Total
0
Share