مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆتایی ئه‌م مانگه سه‌ردانی واشنتۆن ده‌كات و له‌گه‌ڵ جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا كۆده‌بێته‌وه.
كەناڵی “سكای نیوز” له زاری سهرچاوهیەك له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقەوە بڵاویكرده‌وه، “لە دوو هەفتەی ڕابردوو مسته‌فا كازمی بەفەرمی بانگهێشتنامه‌ی له ئه‌مریكاوه پێگه‌یشتووه، تا سەردانی ئەو وڵاتە بكات و لەگەڵ جۆ بایدن كۆببێتەوە”.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، سەردانەكەی كازمی به ئامانجی تاوتوێكردنی ژماره‌یه‌ك دۆسیه‌یە و له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا ئه‌نجامی دەدات.
بەوتەی سەرچاوەكە، “تائێستا به‌رنامه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی كازمی دیارینه‌كراوه، به‌ڵام چه‌ند پرسێكی وه‌ك كاره‌با، قه‌یرانی ئابوری و هه‌ماهه‌نگیی ئه‌منی به‌شێكن لە تەوەرەكانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوولا”.
سەردانەكەی كازمی بۆ ئەمریكا یەكەم سەردان دەبێت لە سەردەمی ئیدارەی جۆ بایدندا، هەروەها فراوانبوونی هێرشی گروپەكان بۆسەر باڵیۆزخانە و بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە عێراق، بەرپرسانی واشنتۆنی نیگەرانكردووە و بەرپرسانی عێراقیش ترسی ئەوەیان هەیە عێراق ببێته گۆڕه‌پانی یەكلاییكردنەوەی ململانێكان.