فارس عیسا: مووچەی مانگی چوار واژووی تەیف سامی ماوە

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد نوێترین زانیاری لەبارەی وادەی ناردنی پارەی مووچەی مانگی چوار ئاشکرادەکات.

فارس عیسا نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد رایگەیاند، ناردنى مووچەى مانگى چوار تەنیا واژووى تەیف سامى ماوە.

ئاشکراشیکرد، ئەگەر پارەی مووچەکە ئەمڕۆ یان بەیانی خەرجنەکرێت، سەرەتای هەفتەی داهاتوو خەرجدەکرێت.

سێشەممەی هەفتەی رابردوو وەزارەتی دارایی هەرێم لە رێگای لیژنەیەکی تەکنیکییەوە لیستی مووچەی مانگی چواری گەیاندە بە‌غداد، هاوکات بڕی 48 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبه‌ینێ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى ڕابردوو ده‌كرێت

وەزارەتى دارایى سبه‌ینێ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ ده‌كات و سه‌ره‌تاش وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی مووچه‌یان پێده‌درێت. سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌ وه‌زاره‌تى…
Total
0
Share