پێشکەشکردنی داواکاریی قەرز لە سندوقی نیشتەجێکردن راگەیەندرا

وەزارەتی بیناسازی و نیشتەجێکردن و شارەوانی و کارە گشتییەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، “وەرگرتنی داواکاری هاووڵاتیان بە شێوەی ئەلیکترۆنی بۆ وەرگرتنی قەرزی نیشتەجێبوون دەستیپێکردووە”.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی بیناسازی و نیشتەجێکردن و شارەوانی و کارە گشتییەکانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، “ئەمڕۆ کە دەکاتە 15ی تشرینی یەکەمی 2023، سندوقی نیشتەجێکردنی عێراق دەستیکردووە بە وەرگرتنی داواکاری ئەلیکترۆنی هاووڵاتییان بۆ وەرگرتنی قەرز”.

داوا لە هاووڵاتییان دەکات، “ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی ماڵپەڕی وەزارەتەکەیانەوە داواکارییەکەیان پڕبکەنەوە، چونکە لەرێگای چوون بۆ فەرمانگە و ناوەندەکان داواکارییەکەیان وەرناگیرێت و بۆیان پڕناکرێتەوە”.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە پرۆسەی پێسکەشکردنی داواکاریی وەرگرتنی قەرزەکە چوار رۆژ دەخایەنێت و تێیدا هەر رۆژە و هاووڵاتییانی چەند پارێزگایەکی عێراق دەتوانن فۆرمەکە پڕبکەنەوە.

بابەتی پێشتر

سەرۆکی میسر سەرۆکایەتیکردنی کۆبوونەوەیەکی هەرێمی راگەیاند

بابەتی دواتر

ژمارەی كوژراوانی ئیسرائیل گەیشتە 1400 كەس

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share